Erbil 38°C یەکشەممە 06 تشرینی یەکەم 17:34

د. سامان شاڵی: جۆ بایدن پەیوەندییەکی باشی لەگەڵ سەرکردەکانی عێراق و کورد هەیە

کوردستان TV
100%

لە میانەی بەشداربوونی لە بەرنامەی رۆژەڤی كوردستان سەبارەت بە پرسی سـەرۆکی نوێی ئەمـریکا .. گۆڕانکاری و پێشبینیەکان د. سـامان شـاڵی ـ شارەزا لە کاروباری ئەمریکا رایگەیاند ئەوەی كە روونە هیچ بەڵگەیەكی ساختەكاری نیە ، كە پرۆسەی هەلبژاردنەكانی ئەمەریكا ساختەی تێیدا روویدا بێت ، ترەمپ بڕوای بەوە نیە كە بدۆڕێت ، یان ئەوەتە سەركەوتوو بێت یان پەنا بۆ دادگا ببات .

2016ش ترەمپ گومانی خستە سەر هیلاری كلینتن . بەڵام ئەمرۆ ترەمپ زۆر هێمنتر بوو لە دوێنێ تا قەناعەت ئەكات كە دۆڕاوە . روونیشیكردەوە كە جۆ بایدن ئەركی قورسە بۆ ئەوەی ئەو دوو بەرەكییەی دروست بووە نەیهێلێت .

هەروەها پرسی دووەم چۆنیەتی مامەڵەكردن لەگەڵ پەتای كۆرۆنا ئەكەوێتە سەر بایدن ، چونكە ترەمپ بڕوای بەو پەتایە نەبوو تەنانەت بڕوای بە بەستنی ماسك نەبوو ، بە هەزارەها كەسی لە هەڵمەتی هەڵبژاردن كۆدەكردەوە ئەوەش وای كرد كە رێژەی تووشبوانی كۆرۆنا لەو شوێنانەی كە كۆبوونەوەی فراوانی ئەنجام دەدا بەرز بێتەوە .

د. سـامان شـاڵی راشیگەیاند: لەوانەیە بایدن هەوڵی جدی بدات بۆ هێنانە خوارەوەی رێژەی تووشبوانی كۆرۆنا لە ئەمەریكا بە وەرگرتنی رێوشوێنی توند بۆ پاراستنی گیانی هاووڵاتیانی ئەمەریكا . هەروەها چارەسەركردنی بێكاری و كەمكردنەوەی رێژەكەی . چاوەڕوان دەكرێت بایدن سیاسەتێكی تونتری هەبێت لە ئۆباما و زۆر ورد دەبێت لە مامەڵەكردن لە گەڵ وڵاتان ، كە بەرژەوەندییەكانی ئەمەریكا فەراهەم بكات .

هەروەها هەنگاو دەنێت بۆ چوونە ناوەوەی رێكخراوی تەندروستی جیهانی و ژینگە ، هەروەها ناتۆش بەهێز دەكات ، پەلە ناكات لە كشانەوەی هێزەكان لە ئەفغانستان و زۆر بابەتی دیكەیە . بایدن پەیوەندییەكی باشی لەگەڵ سەركردەكانی عێراق و كورد هەیە و لە دۆسیەی عێراق شارەزایە ، كە ئەمەش گرنگە بۆ كورد. ئەمەریكا دەتوانێت فشار بخاتە سەر عێراق بۆ ئەوەی مادە دەستوورییەكان جێبەجێ بكرێت بەتایبەتی ئەوانەی پەیوەندی بە كوردەوە هەیە بۆ نموونە مادەی 140 ، پێش ئەوەش پێویستە كورد خۆی یەكگرتوو بێت .

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.