Erbil 38°C یەکشەممە 06 تشرینی یەکەم 17:25

ئیسماعـیل ئیبراهیمی: چاوەڕوان دەکرا ئەو هەڵبژاردنەی ئه‌مه‌ریکا بەمشێوەیە گەرم و گوڕ و پڕ کێشە بێت

کوردستان TV
100%

لە میانەی بەشداربوونی لە بەرنامەی رۆژەڤی كوردستان سەبارەت بە پرسی سـەرۆکی نوێی ئەمـریکا .. گۆڕانکاری و پێشبینیەکان ئیسـماعـیـل ئیبراهیمی ـ چـاودێـری سـیاسـی رایگەیاند:كە ئەو هەلبژاردنە چاوەڕوان دەكرا بەمشێوەیە بێت ، كە پرۆسەی دەنگدان گەرم و گوڕ بێت ، پڕ كیشە بێت ، بەتایبەتی هۆكاری سەرۆك ترەمپ ورەفتارەكانی و شێوازی مامەڵە كردنی بەمشێوەیەی كە دەیبینین دواتر هۆكاری پەتای كۆرۆنا ، كە بووە هۆی ئەوەی خەڵك لە رێگەی پۆستەوە دەنگ بدات كە رێژەیەكی یەكجار زۆر لەو پرۆسەیە بەشداریان كرد ، تا ئێستاش ترەمپ ئەنجامی قبوڵ نەكردییە ، تا دادگا یەكلایی دەكاتەوە .هەرچەند تا ئێستا ترەمپ بەڵگەیەكی روونی بە دەستەوە نییە .

ئیسـماعـیـل ئیبراهیمی وتیشی: لە ئەمەریكا لە ساڵانی پێشوو هاووڵاتیانی ئەمەریكا بە لایەنگرانی هەردوو حزبەوە ئاسایی پێكەوە دائەنیشتن و گفتوگۆیان ئەكرد و لایەنگرایەتی خۆیان لە هەلبژاردنەكان بۆ كاندیدانی خۆیان رائەگەیاند و بەڵام هیچ ناكۆكی لە نێوانیاندا نەبوو ، بەڵام لەو 4 ساڵەدا هەستی پێ دەكرا كە ناكۆكی و رقایەتی كردنی یەكتر لە نێوان لایەنگرانی هەردوو حزبدا دروست بووە ، كە ئەمە بۆ یەكەم جارە بەمشێوەیە بێت . وای لێهاتبوو هەست بە بوونی دوو جەمسەری لە كۆمەڵگەی ئەمەریكا دەكرا .

ئەم چاودێرە سیاسیە ئاماژەی بەوەش کرد كە كاری سەرۆكی ئێستای ئەمەریكا دژوارە بۆ ئەوەی برینەكان سارێژ بكاتەوە و كۆمەڵگەی ئەمەریكا رێك بخاتەوە . پیرۆزباییەكان لە بەردنەوەی بایدن تا رادەیەك ئاسایی بوو ، بەڵام زوو پیرۆزبایی كردن مانای ئەوە دەگەیەنێت كە وڵاتانی دونیا پەلەیانە بەوەی پیرۆزبایی ئاراستەی بكەن . چونكە وا هەست دەكەن كە بایدن سیاسەتەكانی سەقامگیرترە لەوەی كە ترەمپ هەیبوو .

هەروەها راشیگەیاند: زۆر لە كوردەكان دڵخۆشن بە هاتنی بایدن ، هەروەها بایدن كەسێكی بە ئەزموونە ، ئارەزووی ئەوەی كردووە كە عێراق بە سەر 3 وڵات دابەش بكرێت ، كە ئەمەش سەربەخۆیی كوردستانی لێ دەكەوێتەوە . هەروەها چاوەڕوانیش دەكرێت بایدن زیاتر فشار بخاتە سەر توركیا . ئێران خۆشحاڵ بوون بە دەرنەچوونی ترەمپ ، لەوانەیە بایدن بە زمانێكی دیكە قسە لە گەڵ ئێران بكات بەڵام ئاشكرایە كە ئێران زۆر لاواز بووە و ناتوانێت وەكو جاران ببێتە هەڕەشە بۆ هیچ لایەك .

 

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.