Erbil 38°C یەکشەممە 06 تشرینی یەکەم 17:29

ئه‌مرۆ پارتی و یه‌کێتی له‌ هه‌ولێر له‌سه‌ر ئاستی باڵا کۆده‌بنه‌وه‌

کوردستان TV
100%


بریار وایه‌ پێش نیوه‌ری ئه‌مرۆ  دووشه‌ممه‌ 9 ى 11 ى 2020 ،  هه‌ردوو مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان و یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان له‌ سه‌رئاستی باڵادا كۆببنه‌وه‌.

به‌پێی زانیارییه‌كان كه‌ده‌ست ماڵپه‌ری كوردستان تیڤی كه‌وتووه‌ ،  كۆبوونه‌وه‌كه‌ به‌ ئاماده‌بوونی، نێچیرڤان بارزانی، جێگری سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان و پاڤڵ تاڵه‌بانی، هاوسه‌رۆكی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان له‌ شاری هه‌ولێر له‌باره‌گای سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌ڕێوه‌ ده‌چێت.

 هه‌ر به‌پێی زانیارییه‌كان له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا تاوتوێی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ردوو پارت و ڕه‌وشی ناوخۆی كوردستان و عێراق و ناوچه‌كه‌ ده‌كرێت .
 

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.