Erbil 38°C یەکشەممە 06 تشرینی یەکەم 17:32

له‌رۆژئاوای به‌غدا داعش هێرشی کرده‌وه‌ سه‌ر حه‌شدی شه‌عبی و 11 کوژراوی لێکه‌وته‌وه‌

داعش هێرشی كرده‌ سه‌ر گوندێكی قه‌ره‌ته‌په‌و قوربانی لێكه‌وته‌وه‌
کوردستان TV
100%

 هێرشێکی چەکدارانی داعش لە رۆژئاوای بەغدا كوژرانی یازده‌ كه‌سی لێكه‌وته‌وه‌ 


 ئاژانسی فرانس پرێس بڵاوی كرده‌وه‌ به‌ره‌به‌یانی ئه‌مرۆ دووشه‌ممه‌ 9 ى 11 ى 2020 ،   چەکدارانی داعش  له‌رۆژئاوای به‌غدا هێرشیان کردووەتەوە سەر هێزه‌كانی  حەشدی شەعبی بەهۆیەوە پێنج ئەندامی حەشد و شەش هاووڵاتی مەدەنی کوژراون.

 ئاژانسی فرانس پرێس راشیگه‌یاندووه‌ كه‌ هه‌ر له‌و هێرشه‌ی چه‌كدارانی داعش بۆ سه‌ر حه‌شد له‌ناوچه‌كه‌دا 8 كه‌سی دیكه‌ برینداربوون و بۆ چاره‌سه‌ر گه‌یه‌نراونه‌ته‌ نه‌خۆشخانه‌كانی به‌غدا

 

 له‌سه‌ر ئه‌و هێرشه‌ی چه‌كدارانی داعش بۆ سه‌ر حه‌شد و هاوڵاتیان تا ئێستا حکوومەتی عێراق لەم بارەیەوە روونکردنەوەی نەداوە.

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.