Erbil 38°C یەکشەممە 06 تشرینی یەکەم 19:17

ئەندامێکی ئەنجومەن باسی مووچەی 3 مانگی داهاتووی ئەمساڵ دەکات

کوردستان TV
100%

 ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق  رایده‌گه‌ێنێت ئێستا یاسای کورتهێنانی بوودجە بووەتە ڕۆژەڤی حکوومەتی عێراق و حکوومەتی عێراق دەیەوێ بۆ ئەم سێ مانگەی داهاتوو قەرز بکات،

هندرین لەزگین دۆسکی به‌ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان  راگه‌یاندووه‌ كه‌ئێستا هەموو فۆکس لەسەر ئەو یاسای قەرزەیە لە پەرلەمان و حکوومەتیش سەرقاڵی ئەو یاسایەیە کە چۆن لە پەرلەمان دەرچوێندرێ، چونکە مووچەی عێراق و هەرێمی کوردستان دوا کەوتوون.

ده‌شڵێت خوێندنی دووەم بۆ یاسای کورتهێنان کراوە و ئێستا لیژنەی دارایی سەرقاڵی ئەو یاسایەیە بۆ ئەوەی حکوومەت قەرز بکات بۆ دابینکردنی ئەم سێ مووچەیەی ئەمساڵ تاوەکو ساڵی دابێت و دواتر بوودجەی ساڵی ٢٠٢١ پەسەند بکرێت.

هندرین لەزگین دۆسکی ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ش ده‌كات كه‌ یاسای کورتهێنان بریارە لە  کۆتاییی ئەم هەفتەیەدا دەنگی لەسەر بدرێت و ئەو بڕە قەرز دەکرێت و هەرێمی کوردستانیش بۆ مووچەی سێ مانگی ئەمساڵ پشکی تێدا دەبێت.

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.