Erbil 38°C یەکشەممە 06 تشرینی یەکەم 19:12

سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق سەردانی کەمپی مەشق و راهێنانی هەڵبژاردەی تۆپی پێی عێراق دەکات

کوردستان TV
100%


سەرۆکوەزیرانی عێراق، مستەفا کازمی سەردانی یاریگای نێودەوڵەتی شەعب-ی کرد و ئامادەیی بینینی مەشق و راهێنانی هەلبژاردەی نیشتمانیی عێراق بوو کە لە چوارچێوەی ئامادەکارییەکانی هەڵبژاردەکە بۆ پاڵاوتنی جامی جیهانی ئەنجام دەدرێت.

نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆکوەزیرانی عێراق راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و تیایدا ئاماژەی بەوە کردووە کە کازمی لە میانی سەردانەکەیدا چاوی کەوتووە بە راهێنەر و یاریزانانی هەڵبژاردەکە و رایگەیاندووە کە هەڵبژاردەی عێراق شانازیی هەموو وڵاتە و هەرچەندە عێراقییەکان لە دۆخی سەختدا یەکگرتوو بن ئەوا سەرچاوەی هیوا و خۆشییە.

کازمی داوای لە راهێنەر و یاریزانانی هەڵبژاردەی تۆپی پێی نیشتمانی کردووە هەوڵەکانیان بخەنەگەڕ بۆ نیشاندانی ئاستێکی بەرز و بەرزکردنەوەی ناوی عێراق.

بەگوێرەی راگەیەنراوەکە، سەرۆکوەزیرانی عێراق فەرمانی کردووە بە دابینکردنی فڕۆکەیەکی تایبەت بۆ گواستنەوەی هەڵبژاردەی نیشتمانیی، هاوکات بڕیاریداوە بە پێدانی پاسپۆرتی دیپلۆماتی بە یاریزانان.

کازمی فەرمانی کردووە بەداواچوون بکرێت بۆ شایستەییان لە پێدانی زەوی لە رێگەی جێبەجێکردنی مامەڵە وەستاوەکانیان.

تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.