Erbil 38°C دووشەممە 23 ئەیلوول 14:24

گیانلەدەستدان بەهۆى بوومەلەرزەکەوەی تورکیاوه‌ بۆ 115 کەس بەرزبووەوە

کوردستان TV
100%

سەرۆکایەتی بەڕێوەبردنی کارەسات و باری لەناکاوی تورکیا (ئافاد) ئاشكرایكرد، ژمارەى گیانلەدەستدان بەهۆی بوومەلەرزەكەى ئیزمیر بۆ ١١٥ كەس بەرزبووەتەوە.

بە گوێرەى ئەو راگەیەندراوەى كە لە ئافاد بڵاوكراوەتەوە، لە پاش بوومەلەرزەكەى ٣٠ى تشرینى یەكەمەوە دوو هەزار و ٨٤٦ پاشلەرزە روویانداوە كە هێزى ٤٦یان لە سەرووى ٤ پلەی ریختەرەوە بووە.

بە پێى ئەو زانیارییانەى كە لە ناوەندى هەماهەنگیى تەندروستیى كارەسات (SAKOM)وە وەرگیراوە، ١١٥ كەس لە بوومەلەرزەكەدا گیانیان لەدەستداوە و هەزار و ٣٤ كەس برینداربوون، هەزار و ١١ كەسیان لە دواى وەرگرتنى چارەسەری پێویست رەوانەى ماڵەوە كراون و چارەسەرى پزیشكى ٢٣ کەسەکەی دیکەش بەردەوامە.

تورکیا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.