Erbil 38°C یەکشەممە 06 تشرینی یەکەم 19:14

وێنه‌.... وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی کۆمپانیایەکی دەرمان داده‌خات

کوردستان TV
100%


بەڕێوەبەرایەتی کوالیتی کۆنتڕۆڵی دەرمان و پێداویستی پزیشکی  بڵاوی كرده‌وه‌ كه‌ لە درێژەی كار و چالاكیەكانی لێژنەكانی چاودێری بازاڕی بەڕێوەبەرایەتیه‌كه‌مان لە وەزارەتی تەندروستی، پاش پشكنین و بەدواداچوون بەھوی سەرپێچیكردنی رێنمایی و مامەڵەكردن بە دەرمانی نایاساییەوە كۆمپانیایەكی دەرمان داخرا و ڕێكاری یاسایی بەرانبەر كۆمپانیاكە وەرگیرا.


 به‌رێوه‌به‌رایه‌تیه‌كه‌ راشیده‌گه‌ێنێت ، لێرەوە گشت کۆمپانیاکانی دەرمان ئاگادار دەکەینەوە کە پێویستە پابەندبن بە رێنماییەکانی سەلامەتی و یاسایی دەرمان بە پێچەوانەوە ڕووبەڕووی یاسا و دادگا دەبنەوە.

111

دارشتنه‌وه‌ى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.