Erbil 38°C یەکشەممە 06 تشرینی یەکەم 19:15

مێرد منداڵێک دەبێتە قوربانی کێشەی نێوان دایک و باوکی و به‌فیشه‌کێک کۆتایی به‌ژیانی خۆی دێنێت

کوردستان TV
100%


بەرەبەیانی ئەمڕۆ دووشه‌ممه 9 ى 11 ى 2020 ، ‌ لەشاریبەسرە دوای ئەوەی لە نێوان ژن و مێردێک دەبێتە کێشەو هەردوکیان داوا جیا بونەوە لە یەکتری دەکەن ئەم خێزانە کوڕێکی نۆ ساڵانەیان هەیە ، منداڵەکە بە دایک و باوکی دەڵێت ئەگەر ئێوە بە جدی جیا ببنەوە ئەوا خۆم ده‌کوژم،


دایکیشی دەڵێت هیچ مەجالی تێدا نەماوە بێجگە لە جیا بوونەوە!


کوڕەکەش دەمانچەی باوکی دێنێت و بە فیشەکێک کۆتایی بە ژیانی خۆی دێنت


دوای تێپه‌ڕ بوونی کاتژمێرێک دایک و باوکی منداڵەکە لە لایەن پۆلیسەوە دەستگیر دەکرێن و پەڕاوی لێکۆڵینەوەشیان بۆ دەکرێتەوە


لە عێڕاق لەماوەی کەمتر لە مانگێک پتر لە 10 منداڵ بوونەتە قوربانی کێشەی نێوان دایک و باوک.


ئا/ فەرمان عەلی

كوردستان TV

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.