Erbil 38°C یەکشەممە 06 تشرینی یەکەم 19:27

5 که‌س ده‌ستگیر کران به‌تۆمه‌تی بڕینه‌وه‌ى داری سروشتی و خەڵوزکردن

کوردستان TV
100%

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی پارێزگای سلێمانی ده‌ستگیر كردنى 5 كه‌سی راگه‌یاند به‌تۆمه‌تی بڕینه‌وه‌ى داری سروشتی

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی پارێزگای سلێمانی رایده‌گه‌ێنێت بە مەبەستی پاراستنی سروشت و ژینگەی سنورەکەیان مەفرەزەیەكی بەشی پۆلیسی دارستانی پێنجوێن بە هاوبەشی لەگەڵ بنکەی پۆلیسی دارستانی گەرمك دەستیانکرد بە گەڕان و پشکنین لە سنوری گوندەکانی ( باراو ، سەرسوراو ، گۆخلان ، بادەڵان ، بەلەکاوی ، هۆبە سوتە ، سیرانە ) لە قەزای پێنجوێن،  لە ئەنجامدا توانیان ( ٥ ) هاووڵاتی بە تۆمەتی بڕینەوەی داری سروشتی و خەڵوزکردن دەستگیر بکەن ، هاوکات دەستگیرا بەسەر زیاتر لە ( ٢٠٠ ) درای بڕاوە ، ( ٢ ) مشاری داربڕین ، ( ١٠ ) فەردە خەڵوز ، هەروەها ( ٨ ) کورەی خەڵوز تێکدران . 

راشیده‌گه‌ێنێت كه‌ پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ تۆمەتباران ڕێکخراوەو ڕادەستی  دادوەر کراوە بۆ وەرگرتنی ڕێکاری 


شوان عه‌زیز

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.