Erbil 38°C یەکشەممە 06 تشرینی یەکەم 19:13

دژەتیرۆری عێراق: پلانێکی وردی ھەواڵگرییمان داناوە بۆ ڕاوەدوونانی داعش

کوردستان TV
100%

دەزگای دژەتیرۆری عێراق رایگەیاند لەسەر بنەمای ھەڵسەنگاندنی رەوشی ئەمنی، پلانێکی وردی ھەواڵگرییان بە ئامانجی راوەدوونانی داعش داناوە.

لەمبارەیەوە گوتەبێژی دەزگای دژەتیرۆری عێراق، سەباح نوعمان لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا ئاشکرایکردووە دەزگای دژەتیرۆر لەسەر بنەمای ھەڵسەنگاندنی رەوشی ئەمنی، پلانێکی وردی ھەواڵگرییان بە ئامانجی راوەدوونانی تیرۆریستانی داعش لە سەرجەم ناوچەکانی عێراق داناوە بە تایبەتیش لە سنووری ئەو پارێزگایانەی کە پێشتر لەژێر دەستی داعشدابوون.

گوتیشی:لە پلانە ھەواڵگرییدا بۆ راوەدوونانی تیرۆریستانی داعش، پشتمان بە زانیاریی و ھاوکاریی ھاووڵاتییان بەستووە.

سەباح نوعمان باسی لەوەشکردووە لە میانی ئەو ئۆپەراسیۆنانەی کە لە میانی ئەمساڵدا ئەنجامدراون، ژمارەیەکی زۆری تیرۆریستی داعش دەستگیرکراون و ھەروەھا ژمارەیەکی زۆری حەشارگەی داعش لە زنجیرە چیاکامی حەمرین، ناوچەی دۆڵی زەیتون، باکووری دیالە و باشووری کەرکووک و باشووری مووسڵ خاپوورکراون.

گوتەبێژی دەزگای دژەتیرۆری عێراق، سەباح نوعمان راشیگەیاندووە کە لە ئەمساڵدا، پاڵپشتی ئاسمانیی و ئاڵوگۆڕکردنی زانیاری ھەواڵگریی لەگەڵ ھاوپەیمانیەتی نێودەوڵەتی دژبە داعش لە بەرزترین ئاستدابووە و گوتی: بە پاڵپشتی فڕۆکە جەنگییەکانی ھاوپەیمانیەتی نێودەوڵەتی دژبە داعش، ژمارەیەکی زۆری حەشارگەی تیرۆریستانی داعش لە سنووری پارێزگاکانی دیالە، کەرکووک، سەڵاحەددین و نەینەوا خاپوور کراون.

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.