Erbil 38°C یەکشەممە 06 تشرینی یەکەم 19:19

ئافرەتێک بەکوژراوی گه‌یه‌نرایه‌ نەخۆشخانەو کەسوکاری ڕایده‌گه‌یه‌نن خۆی خۆی کوشتوە

کوردستان TV
100%


مقه‌ده‌می ماف په‌روه‌ر عەلی جەمال گوتەبێژی  به‌رێوه‌به‌رایه‌تى پۆلیسی گەرمیان لە راگەیەندراوێكدا بڵاوی كرده‌وه‌ كه‌ درەنگانی شەوی رابردوو لە گوندی قەڵاتەپە سەربەناحییەی قۆرەتوەوە تەرمی ئافرەتێک بەناوی ( ش - ع - ڕ ) لەدایکبووی 2005 هێنرایە بەشی فریاکەوتنی شەهید هەژار لەکەلار کە بەهۆی بەرکەوتنی فیشەکی تاپڕەوە گیانی لەدەستداوە، بەوتەی کەسوکاری کەسیان لەماڵەوە نەبوون و ناوبراو خۆی خۆی کوشتوە .

مقه‌ده‌می ماف په‌روه‌ر عەلی جەمال گوتەبێژی  به‌رێوه‌به‌رایه‌تى پۆلیسی گەرمیان ده‌شڵێت بە بڕیاری دادوەرو بەپێی مادەی 405 باوک و برایەکی ناوبراو بەند کراون .

هه‌روه‌ها ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ش ده‌كات كه‌ پەڕاوی لێکۆڵینەوەش لەسەر چۆنێتی رووداوەکە کراوەتەوەو پۆلیس دەستی بەلێکۆڵینەوە کردوە لەوەی کەئ ایا ناوبراو خۆی خۆی کوشتوە یاخود کوژراوە.

 

دارشتنه‌وه‌ى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز

 

تێبینی - وێنه‌كه‌ په‌یوه‌ندی به‌ڕووداوه‌كه‌وه‌ نیه‌ وه‌رگیراوه‌..

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.