Erbil 38°C یەکشەممە 06 تشرینی یەکەم 21:31

گراهام سیناتۆری پارتی کۆماری: پێویستە سیستمی هەڵبژاردنی ئەمریکا بگۆڕدرێت

کوردستان TV
100%


سیناتۆری پارتی كۆماری لە ویلایەتی کارۆلینای باشوور، لیندسی گراهام: ئەگەر کۆماریییەکان تانە نەگرن و سیستمی هەڵبژاردنی ئەمریکا نەگۆڕدرێت، جارێکی دیکە کەسێک لە پارتی كۆماری بۆ سەرۆک هەڵنابژێردرێتەوە.

سیناتۆری پارتی كۆماری لە ویلایەتی کارۆلینای باشوور، لیندسی گراهام، ئاماژەی بەوە کرد کە ئەگەر سەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ و کۆمارییەکان تانە لە ئەنجامی هەڵبژاردنەکانی ٢٠٢٠ نەگرن و سیستمی هەڵبژاردن نەگۆڕدرێت، ئەوا جارێکی دیکە ناتوانرێت کەسێکی سەربە پارتی کۆماری لە ئەمریکادا بۆ پۆستی سەرۆکایەتی هەڵبژێردرێت.

لە لێدوانێکیدا بۆ کەناڵی فۆکس نیوزی ئەمریکی، گراهام رایگەیاند: ''ئەگەر کۆمارییەکان تانە نەگرن و سیستمی هەڵبژاردنی ئەمریکا نەگۆڕدرێت، جارێکی دیکە سەرۆکێک لە پارتی کۆماری هەڵنابژێردرێتەوە''.

گوتیشی: ''سەرۆک ترەمپ نابێت شکست قبوڵ بکات. لە جۆرجیا کەمتر لە ١٠ هەزار جیاوازی دەنگ هەیە. کارۆلینای باکوور دەباتەوە. لە ئاریزۆنا جیاوازی لە ٩٣ هەزار دەنگەوە تا ٢٠ هەزار دەنگ دابەزیوە، دەنگێکی زۆر هەیە کە دەبێت ئەژمار بکرێن''.

گراهام داوای کرد کۆمارییەکان تانە لە هەڵبژاردنەکە بگرن، ئاماژەی بەوەیش کرد کە کۆمپیوتەرەکانی هەڵبژاردن لە میشیگن بەشێوەیەکی گوماناوی شکاون.

گراهام باسی لەوە کرد کە هەندێک لەو بانگەشانەی باس لە دەنگدان دەکەن بە ناوی مردووەکانەوە پشتڕاستکراونەتەوە، ئیف بی ئای، لیژنەی هەواڵگریی ئەنجوومەنی پیران و پشکنەری پۆستە لێکۆڵینەوە دەکەن لەوەی کە لە شاری ئێری پەنسیلڤانیا کارمەندێکی پۆستە مۆری بەرواری پشتری لەو دەنگانە داوە کە درەنگ گەیشتوون.

کەمپینی ترەمپ، ئاماژەی بەوە کردبوو کە ئەنجامەکانی هەڵبژاردن دەداتە دادگا.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.