Erbil 38°C یەکشەممە 06 تشرینی یەکەم 21:25

سوپای عێراق راگه‌یاندراوێکی سەبارەت بە هێرشەکەی داعش بۆ سه‌ر به‌غدا بڵاوکرده‌وه‌

کوردستان TV
100%


سوپای عێراق رایگەیاند كە لە ئاکامی ئەو هێرشەی کە ناوچەی رەزوانییە رۆژئاوای بەغدا کرایە سەر حەشدی هۆزەکان، چوار كەس كوژراون.

شانەی راگەیاندنی ئەمنی سەربە ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكانی عێراق راگەیەنراوێكی سەبارەت بەو هێرشەی كە كرایە سەر خاڵێكی حەشدی هۆزەكان لە ناوچەی رەزوانییە رۆژئاوای بەغدا بڵاوكردەوە و تیایدا هاتووە دەرنگانی شەوی رابردوو چوار تیرۆریست هێرشیانكردە سەر خاڵێكی حەشدی هۆزەكان لە گوندی بلاسمە لە ناوچەی رەزوانییە.

بەگوێرەی راگەیەنراوەكە، لە ئاكامی هێرشەكەدا، چوار كەس كوژراون و سێی دیكەیش برینداربوون.

پێشتر راگەیەندرابوو كە تیرۆریستانی داعش هێرشیانكردووەتە سەر خاڵێكی هاوبەشی سوپای عێراق و حەشدی هۆزەكان لە ناوچەی رەزوانیەی رۆژئاوای بەغدا و لە ئاكامدا پێنج چەكداری حەشدی سوننەكان و شەش كەسی دیكەیش كوژراون.

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.