Erbil 38°C یەکشەممە 06 تشرینی یەکەم 21:24

لیژنەی دارایی لەگەڵ مستەفا کازمی کۆده‌بنەوە گفتوگۆ لەسەر قەرز بۆ مووچەی فەرمانبەران ده‌که‌ن

کوردستان TV
100%


بڕیارە ئەمڕۆ لیژنەی دارایی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لەگەڵ مستەفا كازمی كۆ ببنەوە و گفتوگۆ لەسەر قەرز بۆ مووچەی فەرمانبەران بكەن.

 ناوەڕۆكی كۆبوونەوەكە یەكلاكردنەوەی ئەو قەرزەیە كە بۆ مووچەی فەرمانبەران لەلایەن حكوومەتی عێراق داوا كراوە و ڕەنگە ئەمڕۆ بگەن بە ئەنجامێك و رۆژی پێنجشەم لە ئەنجوومەن پەسەند بكرێت. 

لە كۆبوونەوەكەدا گفتوگۆ لەسەر بڕی ئەو قەرزە بۆ مووچەی فەرمانبەران دەكرێت و حكوومەت ئێستە داوای نزیكەی سی و یه‌ك ترلیۆن دینار دەكات، بەڵام ئێمە بەو بڕە پارەیە رازی نابین  كە قەرز بكرێت. 

هەوڵ دەدرێت لەسەر وەرگرتنی بڕێك پارە رێكبكەون و بەو مەرجەش یاسای قەرز پەسەند دەكرێت.بەهۆی تەنگژەی دارایی لە عێراق، ئێستە ناتوانرێ مووچە لە كاتی خۆیدا بدرێت و حكوومەتیش داوای قەرزی كردووە بۆ ئەوەی ئەنجوومەنی نوێنەران ڕەزامەندی بدات و دابەشكردنی مووچە ئاسایی ببێتەوە.

كوردستان TV

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.