Erbil 38°C یەکشەممە 06 تشرینی یەکەم 23:31

په‌رله‌مانتارێک: مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم زامن کراوە

کوردستان TV
#7
100%

لیژنەی دارایی پەرلەمانی عیراق ئاشكرایدەكات، كۆتایی ئەم هەفتەیە دەنگ لەسەر یاسای قەرز دەدرێت و ئاشكراشیدەكات، كە پارەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم زامن كراوە و دوو مووچەش پێكەوە دابەش دەكرێت.

ئەحمەد سەفار، بڕیاردەری لیژنەی دارایی پەرلەمانی عیراق ڕایگه‌یاند: ئەو بڕەی بۆ پڕكردنەوەی كورتهێنان لە پەرلەمان دەنگی لەسەر دەدرێت لەچوارچێوەی یاسای قەرز لەنێوان ده‌ بۆ پازده‌ ترلیۆن دینارە، كە بۆ پڕكردنەوەی كورتهێنانی مانگانەیە، كە سێ ترلیۆن و نیوە بۆ هەر مانگێك و بۆ ماوەی سێ‌ مانگە.

ڕاشیگەیاند، دوای پەسەندكردنی یاساكە حكومەت دەتوانێت مووچەی دوو مانگی (ده‌ و یازده‌) پێكەوە دابەش بكات و هەروەها پشكی هەرێم، كە سێسه‌د و بیست ملیار دیناری مانگانەیە زامن كراوە تا ڕێككەوتنی نوێی نێوان هەولێر و بەغدا لە یاسای بودجەدا.

ئاشكراشیكردووە، لە بودجەی دووهه‌زار و بیست و یه‌ك ڕێككەوتنی هەولێر و بەغدا كاری پێدەكرێت و تێیدا هەرێم دەبێت دووسه‌د و په‌نجا هەزار بەرمیل نەوتی ڕۆژانە و له‌سه‌دا په‌نجای داهاتی دەروازە گومرگییەكان بداتە بەغدا و لە بەرامبەرداپشكی له‌سه‌دا دوازده‌ پۆینت شه‌شی بودجە وەردەگرێت.

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.