Erbil 38°C شەممە 21 ئەیلوول 17:47

پزیشکێکی ڕاوێژکاری له‌سه‌ر دروستکردنی ڤاکسینه‌ نوێیه‌که‌ی کۆڕۆنا زانیاری ده‌خاته‌ڕوو

کوردستان TV
100%

دوو كۆمپانیا له‌ بواری دەرمان، بەرهەمهێنانی ڤاكسینێكیان راگەیاند: كە بەرێژەی 90% رێگری لە توشبوونی مرۆڤ بە ڤایرۆسی كۆرۆنا دەكات، له‌م باره‌یه‌وه‌ دکتۆرێكی  ڕاوێژکاری نەخۆشیەکانی ھەناو لەندەن، رایگه‌یاند: ئەو ڤاکسینە لە دوا قۆناغیدا لەسەر 43.500 کەس تاقیکراوەتەوە سه‌ركه‌وتووه‌ بووه‌.   

دکتۆر عارف گۆران پسپۆری ڕاوێژکاری نەخۆشیەکانی ھەناو لەندەن، رایگه‌یاند: کە‌مێك به‌ر له‌ ئێستا بەھاوکاری ھەردوو کۆمپانیای فایزەر و بایۆتێک، ڕایانگەیاند: لە دروستکردنی ڤاکسینێک سه‌ركه‌وتوو بووینه‌، کە له‌توانایدایه‌ ژیانی  90٪‏ ئەو کەسانە بپارێزێت، کە یٔەو ڤاکسینە وەردەگرن.

شایانی باسە ئەو ڤاکسینە لە دوا قۆناغیدا لەسەر 43.500 کەس تاقیکراوەتەوە و تا یٔێستا ھیچ کێشەیەکی تەندروستی لێنه‌كه‌وتۆته‌وه‌ بۆ یٔەو کەسانەی وەریان گرتووە، دیارە لە دروستکردنی ھەر ڤاکسینێک دوو شت زۆر گرنگە.

یەکەمیان سەلامەتی و دووەمیان کاریگەری وا پێدەچێت یٔەو ڤاکسینە وه‌ك بانگه‌شه‌ی بۆ ده‌كه‌ن کاریگەرەیەکی باشی ھەیه‌ و سەلامەتە ، کۆمپانیای فایزەر نیازی وایه‌ به‌ر له‌ به‌كۆتاهاتنی یٔه‌مساڵ 50 ملیۆن ڤاکسین بەرھەم بھێنێت و پلانیان ھەیە به‌ر له‌ كۆتایی ساڵی داهاتوو 1.5 بلیۆن ڤاکسن بەرھەم بھێنن.

یٔەو ھەواڵە یٔەمرۆ له‌ میدیاكانی به‌ریتانیا بڵاوکرایەوە، ئه‌مه‌ش دوای یٔەوەی شیکردنەوە بۆ 94 کەس کراوە کە ئەو ڤاکسینەیان وەرگرتوە و دەبێت ئەوە بووترێت ئەگەر ھەیە ئەو ھەواڵە گۆرانکاری بەسەردا بێت، به‌ تایبه‌تیش دوای ئەوەی شیکردنەوە بۆ ھەموو ئەو کەسانە دەکرێت کە ئەو ڤاکسینەیان لەسەر تاقیکراوەتەوە، بەڵام گومان لەوەدا نییە ئەو ھەواڵە گرنگترین ھەنگاوە له‌ به‌رھەم ھێنانی ڤاکسین لە سەرانسەری جیھان.

شایه‌نی باسه‌ ئەو ڤاکسینە بە دوو جار دەدرێته‌ نه‌خۆش، دوای سێ هه‌فته‌ له‌ به‌كارهێنانی  ڤاکسینی یەکەم، جارێکی ترده‌درێته‌وه‌ نه‌خۆش،  دەبێت ئەوە بلێین زانست و مرۆڤایەتی لە سەدەی رابردوو توانیویەتی بەسەر ھەموو نەخۆشیە درمیەکان زاڵ بێت،  لەو باوەڕەدام تا کۆتایی ساڵی داھاتوو، له‌رێگای ئه‌و ڤاكسینانه‌وه‌ مرۆڤایەتی بتوانێت لەو پەتایە دەربازی بێت .

ھیوادارم ھەموومان بەردەوام بین لە رێکارەکانی خۆپاراستن تا کۆتایی بەو پەتایە نەگریسە دەھێنرێت.

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.