Erbil 38°C دووشەممە 07 تشرینی یەکەم 01:44

مه‌نال حه‌سکۆ: پەکەکە برایەتی هەموو گەلێک قبوڵ دەکات تەنها گەلی کورد نەبێت

کوردستان TV
100%

لە میانەی بەشداریكردن لە بەرنامەی رۆژەڤی كوردستان سەبارەت بە پرسی چەكدارانی پ.ک.ک و هۆکاری ناسەقامگیری ناوچەکە مەنال حەسکۆ ـ شرۆڤەکاری سیاسی رایگەیاند كە كێشەی پەكەكە لە گەڵ توركیایە ، نەك لە گەڵ هەرێمی كوردستان .

 پەكەكە یەك قازانجی بە كوردستان نەگەیاندووە بەڵكو زیانێكی گەورەی بە كورد و تەواوی كوردستان گەیاندووە ، گرفتی بە رۆژئاوا و ئیستاش بۆ كوردانی ئێزیدی لە شەنگال و هەروەها بۆ ناوچەكانی دیكەی تەواوی كوردستان گەیاندووە ، بە هیچ شێوەیەك خەباتی نیە لە باكووری كوردستان و تەواوی ناوچەكەی جێهێشتووە ، رووی لە باشووری كوردستان كردووە لە گەڵ خەڵكانێكی دیكە بۆ تێكدانی رەوشی باشووری كوردستان .

پەكەكە وەك هێزێك زیانی بۆ تەواوی كوردانی باكوور هەیە و لەوێ نەیتوانی هیچ خەباتێك بكات كە كورد شانازی پێوە بكات ، دوای ئەوەی رووناكییەك لە باشووری كوردستان پەیدا بوو دوای راپەرینی ساڵی 1991 بە دامەزراندنی پەرلەمانێك و دواتر حكومەتی هەرێمی كوردستان ، پەكەكە كەوتە دژایەتی ئەو حكومەتە شەرعییەی كە ساڵەها ساڵە كورد چاوەڕوانی دەكرد .

ئەمرۆش هاتووە چۆن كوردانی رۆژئاوای دووچاری كیشەو گرفتی گەورە كردەوە و ناوچەكانی كوردستانی رۆژئاوای رادەستی دوژمن كرد ، ئێستاش لە هەوڵدایە باشووری كوردستانیش بەمشێوەیە كیشەو گرفتی بۆ دروست بكات .

پەكەكە لە شەری داعش بە هەزاران گەنجی كوردی لەناوچە عەرەبیەكان بە كوشتدا ئەو هێرشانەی پەكەكە بۆ ناوچەكانی هەرێمی كوردستان پێویستە لە لایەن تەواوی هێزو لایەنەكانی كوردستان لە هەرچوارپارچە ئیدانە بكرێت ، چونكە پارتی دیموكراتی كوردستان وەك حزبێكی نەتەوەیی بەرگری لە تەواوی كورد و كوردستان و مافە ڕەواكانی دەكات .

پەكەكە قەد لەگەڵ پرسی نەتەوەیی كورد نییە ، برایەتی هەموو گەلێك قبوڵ دەكات تەنها گەلی كورد نەبێت .

 

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.