Erbil 38°C دووشەممە 07 تشرینی یەکەم 01:41

کازمى: هەندێک لەهەوڵدان قەیرانی سیولەی دارایی بکەنە بابەتێکی سیاسی، بەڵام لێکگەیشتن هەیە

کوردستان TV
100%

سەرۆک وەزیرانى عێراق گەشبینە بەچارەسەرکردنى قەیرانى دارایى و رایگه‌یاند: هەندێك لەهەوڵدان قەیرانی سیولەی دارایی بكەنە بابەتێكی سیاسی، بەڵام لێكگەیشتن هەیە.

مستەفا کازمى سەرۆک وەزیرانى عێراق، لە نووسینێکدا کە بەزمانى کوردى لە تۆڕى کۆمەڵایەتى تویتەر بڵاوى کردوەتەوە، نوسیویەتى هەندێك لەهەوڵدان قەیرانی سیولەی دارایی بكەنە بابەتێكی سیاسی، بەڵام لێكگەیشتن هەیە لەنێوان حكومەت و دارایی پەرلەمان كە هۆكارەكە كەڵەكەبوونی هەڵەكانە و لە پلانی (وەرەقەی سپی) چارەسەرمان بۆ داناوە. خوازیاری هاوكاری پەرلەمانین بۆ تێپەڕاندنی رێوشوێنەكانی دەستپێكردنی خەرجكردنی مووچە.

كوردستان TV

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.