Erbil 38°C دووشەممە 07 تشرینی یەکەم 01:50

تره‌مپ به‌ بڕیارێک وه‌زیری به‌رگری وڵاته‌که‌ی له‌ پۆسته‌که‌ی لادا

وه‌زیری به‌رگری ئه‌مریكا
کوردستان TV
100%

دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا به‌ بڕیارێك مارك ئیسپه‌ر، وه‌زیری به‌رگری وڵاته‌كه‌ی له‌ پۆسته‌كه‌ی لادا و كریستۆڤه‌ر سی میلله‌ر، به‌ڕێوه‌به‌ری ناوه‌ندی نیشتمانی بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی تیرۆری له‌ شوێنی ئیسپه‌ر ده‌ستنیشان كرد.

كەمێك پێش ئێستا سەرۆكی ئەمریكا لە پەڕەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبوك بڵاویكردەوە، خۆشحاڵم كە كریستۆڤەر میلـلەر بەڕێوەبەری سەنتەری نیشتمانیی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر دەبێتە وەزیری بەرگری ئەمریكا بەوەكالەت، بڕیارەكەش راستەوخۆ دەچێتە بواری جێبەجێكردنەوە.

ترەمپ سه‌باره‌ت به‌ لابردنی وه‌زیری به‌رگری نووسیوویه‌تی،  ئیسپەر كۆتایی هات و سوپاسی دەكەم بۆ ئەو خزمەتەی پێشكەشی كرد.

سەرۆكی ئەمریكا كە تەنها سێ ڕۆژە هەڵبژاردنی سەرۆكایەتیی وڵاتەكەی دۆڕاندووە، لە تویتەكەیدا نووسیویەتی "خۆشحاڵم بە دەستنیشانكردنی كریستۆڤەر سی میڵەر بەڕێوەبەری ڕێزداری ناوەندی نیشتمانیی نەهێشتنی تیرۆر، وەك بریكاری وەزارەتی بەرگری و دەمودەست دەستبەكاربوونی.

 

كوردستان TV

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.