Erbil 38°C دووشەممە 07 تشرینی یەکەم 01:46

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی هۆڵەندا کۆدەبێتەوە

کوردستان TV
#7
100%

ئەمڕۆ دووشەممە لە یەکەم وێستگەی گەشتە فەرمیەکەماندا سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە شاری لاهای لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی هۆڵەندا مارک ڕووتە كۆبووه‌وه‌.

ئەمڕۆ دووشەممە 2020/11/9 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە شاری لاهای لە گەڵ سەرۆک وەزیرانی هۆڵەندا مارک ڕووتە کۆبووەوە.

لە کۆبوونەوەدا کە د. دارا ڕەشید وەزیری پلاندان و د.محەمەد شوکری سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنان ئامادەی بوون، گفتوگۆ دەربارەی پەرەپێدانی زیاتری پەیوەندییەکانی نێوان هۆڵەندا و هەرێمی کوردستان و بە تایبەتی ئاڵۆگۆڕی بارزگانی کرا. هەروەها هەوڵەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ بەهێزکردنی ژێرخانی ئابووریی و سوود وەرگرتن لە توانا و شارەزاییەکانی وڵاتی هۆڵەندا بەتایبەتی لە بواری کشتوکاڵی تاووتوێ کرا.

سەرۆک وەزیرانی هۆڵەندا ئامادەیی وڵاتەکەی نیشاندا بۆ پشتگیریکردنی هەرێمی کوردستان بەتایبەتی هێزی پێشمەرگە لە ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆر و یارمەتیدانی گەشەپێدانی ئابووری بەتایبەتی لە بواری کشتوکاڵی و هاندانی وەبەرهێنەرانی هۆڵەندی بۆ وەبەرهێنان لە هەرێمی کوردستان .

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان وێڕای سوپاسکردنی پشتیوانیی هۆڵەندا ، تیشکی خستە سەر چاکسازییەکانی حکومەتی هەرێم بە تایبەتی لە هەمەجۆرکردنی ئابووری و سەرچاوەکانی داهات و ڕووبەڕووبوونەوەی قەیرانی دارایی . گوتیشی هەرێمی کوردستان دەرفەتێکی باشی هەیە بۆ ئەوەی بە هاوکاری وڵاتانی دۆست، پەرە بە ژێرخانی ئابووری خۆی بدات و ببێتە سەنتەرێکی بازرگانی گرنگ لە ناوچەکەدا .

سەرۆکی حکومەت هەروەها تیشکی خستە سەر پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵی و ئاماژەی بە گرنگیی سەقامگیربوونی دۆخی عێراق و چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەردوولا کرد لە سەربنەمای دەستوور .

halada

 

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.