Erbil 38°C دووشەممە 23 ئەیلوول 14:27

ئەردۆغان دەستلەکارکێشانەوه‌ی وەزیری دارایی پەسەندکرد

کوردستان TV
100%

ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆکی تورکیا، دەستلەکارکێشانەوەی بەرات ئەلبایراک وەزیری دارایی کە هاوکات زاوای خۆیەتی پەسەندکرد.

دوای ئەوەی دوێنێ یەکشەممە دەستلەکارکێشانەوەی لەپۆستەکەی راگەیاند، ئێوارەی ئەمڕۆ رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆکی تورکیا  دوای هەڵسەنگاندنی وردی دەستلەکارکێشانەوەی بەرات ئەلبایراک وەزیری دارایی کە هاوکات زاوای خۆیەتی پەسەندکرد.

دەستلەكاركێشانەوەی ناوبراو دوای دوو رۆژ دێت لە دوورخستنەوەی سەرۆكی بانكی ناوەندی توركیا لەلایەن رەجەب تەیب ئەردۆغانەوە ئەوەش بەهۆی بەردەوامی دابەزینی بەهای لیرەی توركی.

بەپێی میدیاكانی توركیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆك كۆماری توركیا، دوو رۆژ لەمەوبەر، موراد ئەویساڵی لە پۆستی سەرۆكی بانكی ناوەندی وڵاتەكەی دوورخستۆتەوە، ئەوەش لەكاتیكدایە كە ناوبراو ماوەی 18 مانگە لەو پۆستە دەستبەكاربووە.

كوردستان TV

تورکیا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.