Erbil 38°C دووشەممە 07 تشرینی یەکەم 01:39

بەگوژمەى زیاتر لە ملیارێک و 694 ملیۆن دینار پرۆژەیەکى کارەبا کەوتە بوارى جێبەجێکردنەوە

کوردستان TV
100%

 وه‌زاره‌تی كاره‌بای هه‌رێمی كوردستان بڵاوی كرده‌وه‌ پێگەى پرۆژەى دانانى وێستگەیەکى دابەشکردنى کارەباى گەڕۆک (مۆبایل) 132/11 کەى ڤی بەتواناى 25ئێم ڤی ئەى كه‌وته‌ بواری جێ به‌جێ كردنه‌وه‌

راشیده‌گه‌یه‌نن كه‌  پرۆژەکە لەسەر بودجەى %٨ى داهاتى کارەباو بە ڕەزامەندى بەڕێوەبەرایەتى گشتى کارەباى سلێمانى بودجەى پێویستى بۆتەرخانکراوەو ماوە جێبەجێکردنى پرۆژەکە (٤٠٠) ڕۆژە و بەتەواو بوونى پرۆژەکە بەشێکى زۆر لە کێشەکانى بارزۆرى فیدەرەکان و نزمى فۆڵتیە و سەرەمحویلە و فیدەرلە قەزاى چەمچەماڵ و ناحیەى شۆڕش, لەوەرزى سەرمادا چارەسەر دەبێت.

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.