Erbil 38°C دووشەممە 07 تشرینی یەکەم 01:38

گوتەبێژى حکوومەتى هەرێم: دوورخستنەوەى پەکەکە لە شنگال ئەرکى بەغدایە

کوردستان TV
100%

 

گوتەبێژى حكوومەتى هەرێمى كوردستان جوتیار عادل رایده‌گه‌ێنێت دوورخستنەوەى پەكەكە و هێزەكانى دیكەى لە شنگال ئەركى بەغدایە و هیچ پەیوەندییەكى بە حكوومەتى هەرێمەوە نییە.


جوتیار عادل رایگه‌یاندووه‌ كه‌ هەڵسەنگاندن بۆ رێككەوتنى ٩ى تشرینى یەكەمى نێوان هەولێر و بەغدا كە لەژێر چاودێرى نەتەوە یەكگرتووەكان واژوو كراوە و كۆتایى بە هەبوونى پەكەكە لە شنگال دەهێنێت كردووە.

جوتیار عادل ئاماژە بۆ ئه‌وه‌ش ده‌كات كە هێشتا وادەى جێبەجێكردنى رێككەوتنەكە لەلایەن بەغداوە دیارینەكراوە و گوتى،رێككەوتنەكە جەخت لەوە دەكاتەوە كەدەبێت پەكەكە و سەرجەم هێزە پەیوەندیدارەكانى ناوچەكە جێبهێڵن.

گوتەبێژى حكوومەتى هەرێمى كوردستان ده‌شڵێت دوورخستنەوەى پەكەكە و هێزەكانى دیكەى لە شنگال ئەركى بەغدایە و هیچ پەیوەندییەكى بە حكوومەتى هەرێمەوە نییە.

جوتیار عادل، باسى لەوەش كردووه‌  ئۆپەراسیۆنەكان و ئاسایشى ناوخۆیى شنگال لە كۆنترۆڵى بەشى شنگالى پۆلیسى فیدراڵى عێراق دەبێت.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.