Erbil 38°C دووشەممە 07 تشرینی یەکەم 01:44

قادری حاجی عه‌لی به‌ڤایرۆسی کۆرۆنا کۆچی دوایی کرد

کوردستان TV
100%

میدیای بزووتنه‌وه‌ى گۆران رایگه‌یاند  قادری حاجی عه‌لی  كۆچی دوایی كرد 


میدیای بزووتنه‌وه‌ى گۆران رایده‌گه‌ێنێت كه‌  قادری حاجی عه‌لی دوای ململانێیه‌كی سه‌خت له‌گه‌ڵ نه‌خۆشی كۆرۆنا  به‌یانی ئه‌مرۆ سێشه‌ممه‌ 10 ى 11 ى 2020  به‌م په‌تایه‌ گیانی له‌ده‌ستدا 

قادری حاجی عەلی یەکێک بوو لە دامەزرێنەرانی بزووتنەوەی گۆڕان بەڵام ماوه‌یه‌كه‌  وازی لە بزووتنەوەکە هێناوە و  پێشووتر لەگەڵ چەند سەرکردەیەکی دیکەی  گۆڕان  رایانگه‌یاندبوو لە ئەدای بزووتنەوەکەیان نیگەرانن.

 

قادری حاجی لە تەمەنی 65 ساڵیدا بەم نه‌خۆشیه‌ گیانی له‌ده‌ستدا ، قادری حاجی عه‌لی لەدایکبووی شاری سلێمانی و لە خێزانێکی تێکۆشەری ئەو شارەیە، برای هونەرمەندی ناسراو حەمەجەزایەو  خاوەنی چوار منداڵە.هەڵگری بڕوانامەی بەكالۆریۆسە لە جیولۆجی دا.

 

 

دارشتنه‌وه‌ى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز
 

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.