Erbil 38°C دووشەممە 07 تشرینی یەکەم 01:42

لیزا فه‌له‌که‌دین: تاوه‌کو پەسەندکردنی یاسای بودجەی فیدراڵی بڕی 320 ملیار دیناره‌که‌ی هەرێم بەردەوام دەبێت

کوردستان TV
100%


لیزا فەلەکەدین کاکەیی ئەندامی لیژنەی دارایی و کاروباری ئابووری لە پەرلەمانی کوردستان سەبارەت بە ناردنی بڕی ۳۲٠ ملیار دینار بۆ هەرێمی کوردستان لە چوارچێوەی رێککەوتنی نێوان حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدرال رایده‌گه‌ێنێت بەهۆی پەسەندنەکردنی یاسای بودجەی ساڵی ۲٠۲٠ لەلایەن حکومەت و پەرلەمانی عێراقەوە، لە ئێستادا کاروباری ئیدارەی دارایی حکومەتی فیدرال بەپێی ماددە و برگەکانی یاسای ئیدارەی دارایی فیدرالی ژمارە (٦)ی ساڵی ۲٠۱۹ بەرێوەدەچێت.


لیزا فەلەکەدین کاکەیی ئەندامی لیژنەی دارایی و کاروباری ئابووری لە پەرلەمانی کوردستان راشیده‌گه‌ێنێت بۆیە رێککەوتنەکەی نێوان هەرێم و بەغداد لە چوارچێوەی بنەماکانی ئەم یاسایە رێکخراوە. 

ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ش ده‌كات كه‌ ئەگەرچی لە بڕگەی (۲)ی رێککەوتنەکەدا هاتووە کە بڕی ئەو ۳۲٠ ملیار دینارە تەنها بۆ مانگەکانی (ئاب،ئەیلول،تشرینی یەکەم)ە بەڵام لە بڕگەی (۷)ی رێککەوتنەکەدا هاتووە کە ئەو خاڵانەی  رێککەوتنیان لەسەر کراوە تاکو پەسەندکردنی یاسای بودجەی فیدرالی بەردەوام دەبێت. 

لیزا فەلەکەدین کاکەیی ئەندامی لیژنەی دارایی و کاروباری ئابووری لە پەرلەمانی کوردستان ده‌شڵێت ئەمەش بەو واتایەی حکومەتی فیدرال پابەندە بە ناردنی ۳۲٠ ملیار دینارەکە بۆ هەرێم تاوەکو پەسەندکردنی یاسای بودجەی نوێی عێراق.

دارشتنه‌وه‌ى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.