Erbil 38°C دووشەممە 07 تشرینی یەکەم 03:22

لێکۆڵینەوەیەک: کۆڕۆنا بەئاسانی لەناو دەم گەشەدەکات

کوردستان TV
100%


سایتی MedRxiv تایبەت بە خزمەتگوزاری تەندروستی بڵاویكردەوە كۆمەڵێك زانای ئەمریكی لە لێكۆڵینەوەكدا گەیشتنە ئەو ئەنجامەی ڤایرۆسی كۆرۆنا بەئاسانی لەناو دەم گەشەدەكات و زیاد دەكات.


بەپێی ئەو لێكۆڵینەوەیە دەركەوتووە بۆشایی ناو دەم بەتایبەت لیكەڕژێنەكان و زمان و لەوزەتێنەكان باشترین جێگایە بۆ دەركەوتنی مۆڵگەی ڤایرۆسی كۆرۆنا و ڤایرۆسی سارس و دواتر بڵاوبوونەوەی لەو شوێنەوە.

زانایان رێنوێنیان دا بۆ پێویستی بەستنی دەمامك بەهۆی ئەوەی چالاكترین ڕێگاچارەیە بۆ رێگرتن لەبڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا  و گواستنەوەی بۆ كەسانی دیكە.

ئەوە یەكەم لێكۆڵینەوەیە دەكرێت لەسەر زیادبوونی ڤایرۆسی كۆرۆنا لەناو دەم و سەرجەم لێكۆڵینەوەكانی پێشتر گرنگی داوە بە دەركەوتنی ڤایرۆسەكە لە لووت و سییەكان.

ژێده‌ر- تەندروستی سلێمانی 

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.