Erbil 38°C دووشەممە 07 تشرینی یەکەم 03:25

فه‌رمانده‌ی باڵای سەربازی ولایەتە یەکگرتووەکانی ئه‌مریکا پێداویستی خوێندن بەسەر قوتابیاندا دابەش دەکات

کوردستان TV
100%

وه‌زاره‌تى پێچشمه‌رگه‌ی هه‌رێمی كوردستان بڵاوی كرده‌وه‌ كه‌ ژەنەڕاڵ تایکەرت  فه‌رمانده‌ی باڵای سەربازی وولایەتە یەکگرتووەکانی ئه‌مریكا له‌عێراق بە ئامادەبوونی كۆڵۆنێڵ جۆلیات بەرپرسی هەماهەنگی ئەمنی عێراق لە كونسوڵخانەی ئەمەریكا لە هەولێر و نوێنەری وەزارەتی پێشمەرگە، هاوكاری و پێداویستی خوێندنی بەسەر قوتابیانی دەوروبەری پارێزگای هەولێر دابەش كرد.

راشیده‌گه‌یه‌نن كه‌ ئه‌و هاوكارییه‌ له‌ چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی و دۆستایه‌تی نێوان ئه‌مریكاو هه‌رێمی كوردستاندایه‌ و له‌لایه‌ن رێكخراوی (سپێرت ئۆف ئەمریكا)ی ناحكومی ئامادەكراوە، ئەو دیاریانە بووە مایەی خۆشحاڵی قوتابیان بەپەرۆژە لەگەڵ ژەنەڕاڵ تایکەرت گفتوگۆیان کردو خۆشەویستی و هەماهەنگی نێوان خەڵکی کوردستان و سوپای ئەمریکا دوپاتکرایەوە .

وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌ ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ش ده‌كه‌ن كه‌ بڕیاریشە لە رۆژانی داهاتوو ئەو پێداویستیانە بە سەر ژمارەیەك قوتابخانەی دیكه‌ی دەوروبەری پارێزگای هەولێر دابەش بكرێت.

1

شوان عه‌زیز

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.