Erbil 38°C دووشەممە 07 تشرینی یەکەم 03:26

بەم رێگایانە ماڵەکەت لە سوتان بپارێزە

کوردستان TV
100%

بەکارهێنانی ئامێرەکارەباییەکان بۆ گەرمکردنەوە بە ریژەیەکی بەرچاو رووی لە زیادبوون دایە، ئەمانەی خوارەوە چەند رێگایەکن تا ئەوەی ئامێرەکانی ماڵەکەت و ژیانی خۆت و خێزانت بپارێزیت:

1- بەکارنەهێنانی تەقسیمی کارەبایی بێ کوالێتی و وایەر زەعیف و خۆ بەدوورگرتن لە سەرەسۆکتی تەقسیم بۆ چەند ئامێرێکی کارەبایی، کە لۆدێکی زۆر دەخاتە سەر سویچ پلاکەکە و بەپێی کات دەبێتە هۆی توانەوە و گڕگرتنی.

2- هۆکارێکی دیکەی سەرەکی ئاگرکەوتنەوە لە ماڵدا، لوولکردنی وایەرێکی زۆری تەقسیمی کارەبایە لە پشتی تەلەفزیۆن و تەباخ و غەسەلای جل شتن و ئامێرەکانی تر، کە لە ئەنجامی ئەم لوولکردنەدا گەرمبوون ڕوودەدات و توانەوەی وایەرەکەی لێ دەکەوێتەوە.

3- یەکێک لە هەڵە مەترسیدارەکانی تری ئاگرکەوتنەوە، ڕاکێشانی وایەری تەقسیمی کارەبایە لە سویچ پلاکێکەوە بۆ ئامێرێکی کارەبایی لە جێگەیەکی تر، بە ژێر فەرش و کومباردا کە ڕێژەیەکی زۆر مادەی نایلۆنی تێدایە و بە کەمترین پلەی گەرمی وایەرەکە، تواندنەوە و ئاگر دروست دەبێت.

4- بەجێ نەهێشتنی مۆبایل و لایت شەحن بە شەحنەوە لەکاتی نوستن لەسەر قەنەفە و فەرش و ئەو ماددانەی ڕێژەیەکی زۆر نایلۆن و ئیسفنجیان تێدایە، ئەم خاڵە زۆر مەترسیدارە.

5-نەکوژاندنەوەی هیتەری کارەبایی کە زۆرێک لە خەڵکی بەکاری دەهێنێت دوای نوستن وەک گەرم کەرەوەیەک، کە زۆرجار وایەری هیتەرەکە یاخود سویچی پلاکەکە بەهۆی لۆدی زۆری هیتەرەکە دەتوێتەوە، یاخود فەرشی ژێـری، یا جلوبەرگ کە خانمان دایدەنێن بۆ وشککردنەوە لەبەردەمیدا گڕدەگرێت.


ژێده‌ر - وه‌زاره‌تى كاره‌با

تەندروستی

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.