Erbil 38°C دووشەممە 23 ئەیلوول 14:23

ئه‌ردۆغان له‌شوێنی زاواکه‌ی که‌سێکی ده‌کاته‌ وه‌زیری گه‌نجینه‌ و دارایی تورکیا

کوردستان TV
100%

به‌ بڕیاری ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌ركۆماری توركیا، ، لوتفی ئه‌لوان كرا به‌ وه‌زیری گه‌نجینه‌ و دارایی توركیا.

به‌ پێی بڕیاری سه‌ركۆماریی كه‌ له‌ رۆژنامه‌ی فه‌رمیدا بڵاو كراوه‌ته‌وه‌، داواكاری ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌ی به‌رات ئاڵبایراك له‌ پۆستی وه‌زیری گه‌نجینه‌ و دارایی توركیا په‌سه‌ند كراوه‌ و له‌ جێگای ئه‌و لوتفی ئه‌لوان دامه‌زرێندراوه‌.

ئه‌م بڕیاره‌یش به‌ پێی ماده‌كانی ١٠٤ و ١٠٦ی ده‌ستووری توركیا دراوه‌.

شایانی باسه‌ به‌رات ئاڵبایراك –ی زاوای ئه‌ردۆغان ،دوای رۆژێك له‌ ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌ی  له‌پارێزگاری بانكی ناوه‌ندی توركیا،ئه‌میش به‌شێوه‌یه‌كی كتوپڕ ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌ی خۆی له‌ پۆستی وه‌زیری گه‌نجینه‌ و دارایی توركیا، راگه‌یاند.

تورکیا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.