Erbil 38°C دووشەممە 07 تشرینی یەکەم 05:21

سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان سه‌ره‌خۆشی له‌خانه‌واده‌ی قادری حاجی عه‌لی ده‌کات

کوردستان TV
100%

له‌پرسه‌ نامه‌یه‌كدا نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان به‌بۆنه‌ى كۆچی دوای قادری حاجی عه‌لی پرسه‌ و  سه‌ره‌خۆشی له‌خانه‌واده‌ی ده‌كات

ده‌قی پرسه‌نامه‌كه‌ی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان:
بە داخەوە هەواڵی کۆچی دواییی تێکۆشەری ناسراو و کەسایەتیی دیاری سلێمانی (قادری حاجی عەلی بەگ)م بیست. پرسە و سەرەخۆشی لە بنەماڵە بەڕێزەکەیان دەکەم و هاوخەمیانم.

خوای مەزن گیانی کۆچکردوو بخاته به‌ر به‌زه‌یی و میهره‌بانیی خۆی و سەبووری و ئارامییش بە بنه‌ماڵه‌ و دۆست و هاوڕێیانی ببەخشێت.

نێچیرڤان بارزانی

سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان

٢٠٢٠/١١/١٠

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.