Erbil 38°C دووشەممە 07 تشرینی یەکەم 05:16

سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان پێشوازی له‌ شێخ نه‌هرۆ که‌سنه‌زانی کرد

کوردستان TV
100%


ئه‌مڕۆ سیشه‌ممه‌ ٢٠٢٠/١١/١٠  نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان، پێشوازی له‌  شێخ نه‌هرۆ محه‌مه‌د عه‌بدلکه‌ریم که‌سنه‌زانی، ڕێبه‌ری ته‌ریقه‌تی قادریی که‌سنه‌زانی و شاندێکی یاوه‌رێکی کرد.

له‌ دیدارێکدا نێچیرڤان بارزانی، دووباره‌ پرسه‌ و سه‌ره‌خۆشی ئاراسته‌ی به‌ڕێزیان کرد بۆ کۆچی دواییی خوالێخۆشبوو شێخ محه‌مه‌د عه‌بدلکه‌ریم که‌سنه‌زانیی باوکیان و ڕابه‌ری پێشووی ته‌ریقه‌تی قادریی که‌سنه‌زانی و هاوخه‌می له‌گه‌ڵ خۆیان و خانه‌واده به‌ڕێزه‌که‌یان و مریدان و په‌یڕه‌وانی ته‌ریقه‌ت ده‌ربڕی.

 سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان هه‌روه‌ها باسی له‌ ڕۆڵی گرنگی سۆفیگه‌ری له‌ میانڕه‌وی و ناتوندوتیژی و دوورکه‌وتنه‌وه‌ له‌ ده‌مارگیری و توندڕه‌ویی ئایینی و پێکه‌وه‌ژیان و لێبورده‌یی و یه‌کترقبووڵکردن کرد و له‌مباره‌یه‌وه‌ ئاماژه‌ی به‌ ئه‌رکی قورسی جه‌نابی شێخ و ته‌ریقه‌ت دا و ڕێز و پێزانینی بۆ پێگه‌ و ڕۆڵی شێخ و ته‌ریقه‌ت دووپات کرده‌وه‌.

لای خۆیه‌وه‌  شێخ نه‌هرۆ که‌سنه‌زانی، وێڕای دووپاتکردنه‌وه‌ی خۆشحاڵیی خۆیان بۆ دیداری به‌ڕێزیان، ئاماژه‌ی به‌‌ نیاز و ئاماده‌کارییه‌کان بۆ سازکردنی کۆنفرانسێک له‌باره‌ی سۆفیگه‌رییه‌وه‌ دا که‌ تیایدا جه‌خت له‌ په‌یامی نه‌رم و میانڕه‌وی و ناتوندوتیژی بکرێته‌وه‌ و له‌ هه‌موو شوێنێکه‌وه‌ میوانی بۆ بانگهێشت بکرێت،  نێچیرڤان بارزانییش هه‌موو پشتگیری و هاوکارییه‌کی خۆیان و سه‌رۆکایه‌تیی هه‌رێمی کوردستانی بۆ نیشان دا.

له‌ دیداره‌که‌دا  د. پشتیوان سادق وه‌زیری ئه‌وقاف و‌ کاروباری ئایینی ئاماده‌ بوو.

1

 

1

 

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.