Erbil 38°C دووشەممە 07 تشرینی یەکەم 05:17

مسته‌فا کازمی داوای له‌ وه‌زیری دارایی کردووه‌ پەلە بکات لە پێشکەشکردنی بوودجەی گشتیی 2021

کوردستان TV
100%

له‌ راگەیەندراوێکدا نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی عێراق ڕایگه‌یاند:  لە کۆبوونەوەی ئاسایی ئەنجوومی وەزیراندا سەرۆکوەزیران مستەفا کازمی رایگەیاندووە، ئەنجوومەنی ھەماھەنگیی ھاوبەشی نێوان عێراق و سعوودیە لە دوو رۆژی رابردوودا، زنجیرەیەک کۆبوونەوەی بە ئامانجی گەیشتن بە رێککەوتننامەکانی تایبەت بە کەرتەکانی پشەسازی، بازرگانی، کشتوکاڵ، نەوت، فێرکردن و رۆشنبیری و کەرتەکانی دیکە ئەنجامداوە.

ڕاشیگه‌یاند: ھەڵمەتی گومانکردن بۆ نزیکبوونەوەی عێراق لەگەڵ ھەر وڵاتێک بە بڵاوکردنەوەی پرۆپاگاندە بە ئامانجی تێکەڵکردنی پەراوەکان و پەکخستنی ھەر لێکتێگەیشتنێک کە لە بەرژەوەندی عێراقدا بێت، ئەنجام دەدرێت.

مستەفا کازمی جەختی کردووەتەوە لەسەر ئەوەی کە دەبێت ژینگەیەکی باش برەخسێندرێت بۆ ئەوەی وەبەرھێنەرانی بیانی روو لە عێراق بکەن و گوتی: "لە ئێستادا پێویستمان بەوەیە دەرفەتی وەبەرھێنان بۆ وەبەرھێنەرانی بیانی و کەسانی بێکار ئاوەدانکردنەوە لە وڵاتەکەماندا برەخسێنین.

سەرۆکوەزیرانی عێراق، مستەفا کازمی لە کۆبوونەوەکەدا باسی لە رێککەوتنەکەی نێوان وڵاتەکەی و چین کردووە و گوتوویەتی: "لەئێستادا ھیچ جێگرەوەییەک بۆ رێککەوتننامەکان لەگەڵ چیندا نییە".

سەبارەت بە کۆبوونەوەکەی دوێنێ دووشەممە کە لەگەڵ لیژنەی دارایی لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق ئەنجامی دا، مستەفا کازمی گوتی: "کۆبوونەوەکەمان لەگەڵ لیژنەی دارایی ئەرێنی بوو، دوای پەسەندکردنی پڕۆژە یاسای پارەدارکردنی کورتھێنانی دارایی (قەرزکردن) لە لایەن ئەنجوومەنی نوێنەرانەوە، دەست بە دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەران دەکەین".

ھەر لە کۆبوونەوەکەدا، مستەفا کازمی داوای لە وەزارەتی دارایی کردووە کە پەلە بکات لە پێشکەشکردنی بوودجەی گشتیی ٢٠٢١، چونکە بۆ بەڕێوەبردنی کاروباری وڵات گرنگە.

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.