Erbil 38°C دووشەممە 07 تشرینی یەکەم 07:21

سوپای عێراق 19 حه‌شارگه‌ و تونێلی داعشی له‌ باکووری عێراق خاپوورکرد

کوردستان TV
100%

شانه‌ی ڕاگه‌یاندنی ئه‌منی سه‌ر به‌ ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی عێڕاق له‌ ڕاگه‌ێندراوێكدا ڕایگه‌یاند: 19 حه‌شارگه‌ و تونێلی داعش له‌ سنووری پارێزگای سه‌ڵاحه‌دین له‌ باكووری عێراق خاپووركران.

هه‌روه‌ها بڵاویكرده‌وه‌ كه‌ هێزێكی هاوبه‌شی سه‌ر به‌ لیوای 2ی سه‌ر به‌ فیرقه‌ی به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی خێرا و لیوای كۆماندۆى سه‌ر به‌ پۆلیسی فیدڕاڵ ئۆپه‌راسیۆنێكیان له‌ سنووری پاێزگای سه‌ڵاحه‌دین له‌ چیای مه‌كحول ئه‌نجامدا  له‌ ئه‌نجامیشدا توانرا 4 تونێل و 15 حه‌شارگه‌ی تیرۆرستانی داعش خاپوور بكه‌ن.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه‌ كه‌ هه‌ر له‌ ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌دا 27 بۆمبی چێنراو پووچه‌ڵكراونه‌ته‌وه‌.

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.