Erbil 38°C دووشەممە 07 تشرینی یەکەم 07:27

دوکاندارانی سۆران پابەندن بە ڕێنماییه‌ ته‌ندروستییه‌کان

کوردستان TV
100%

ئەمرۆ سێشەممه‌ تیمەکانی لیژنەی ئابووری لە ژێر چاودێری قائیمقامی قەزای سۆران، لە چوارچێوەی پلان و بەرنامەی داڕێژراوی لیژنەی ئابووری، سەردانی چڕی بازاڕ و نۆڕینگەو دەرمانخانەکانی سەنتەری شاریان کرد.

لە سەردانەكه‌دا زیاتر مەبەست لە چاودێری تەندروستی و سەرپێچيكارانی جێبەجێ کردنی ڕێنمایەکانی تەندروستی بوو، لە ئەنجامدا ژمارەیەک نۆڕینگەو خاوەن پیشە و بازاڕچی بە فەرمی ئاگادارکرانەوە بۆ سەردانی کردنیان بۆ ئۆفیسی سەرەکی لیژنەی ئابووری، ھەروەھا کاردانەوەی یاسایی لەگەڵ سەرپێچيكاران ئەنجام دەدرێت.

جێی باسە له‌ سۆران  ئاستی وشیاری هاووڵاتیان و خاوەن شوێن و پیشەوەران لە ئاستێکی بەرزدایەو بەرێژەی زۆر پابەندن بە رێنماییه‌كانی تەندروستی خۆپارێزی له‌ ڤایرۆسی كۆڕۆنا..

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.