Erbil 38°C دووشەممە 07 تشرینی یەکەم 07:23

ئەمه‌ریکا سزای بەسەر چوار کەس و شەش لایەنی ئێرانیدا سەپاند

ئەمه‌ریکا و ئێران
کوردستان TV
100%

له‌ نوێترین زنجیره‌ گوشارى ئیداره‌ی تره‌مپ بۆ سه‌ر ئێران ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ وه‌زاره‌تی گه‌نجینه‌ی ئه‌مریكا چوار كه‌سایه‌تی راسته‌قینه‌ و شه‌ش كه‌سایه‌تی یاسایی (كۆمپانیا)ی خسته‌ لیستی گه‌مارۆكانی خۆی. 

سه‌ید محه‌مه‌د به‌نی هاشمی، محه‌ممه‌د سوڵتان محه‌ممه‌دی له‌ ئێران و سان شی میی و هوانگ چین هوا له‌ وولاتی تایوان وه‌ك چوار كه‌سایه‌تی راسته‌قینه‌ ناویان خرایه‌ لیستی گه‌مارۆكانی ئه‌مریكا. 

هاوكات هه‌ریه‌ك له‌ كۆمپانیاكانی ئارتین پیشه‌سازی تابان، هیدا تریدینگ، ناز ته‌كنه‌لۆژیا و دیس ئینته‌رنه‌شناڵ، پرۆما ئینداستری و سولتك ئینداستری وه‌ك شه‌ش كه‌سایه‌تی یاسایی خرانه‌ ناو لیستی سزا نوێیه‌كانی ئه‌مریكا. 

ئه‌م ده‌ كه‌سایه‌تیه‌ تۆمه‌تبار كراون به‌وه‌ی تۆرێكیان دروست كردووه‌ بۆ دابینكردنی كه‌لو په‌لی زۆر هه‌ستیار و پێویست بۆ كه‌رتی سه‌ربازی ئێران. 

له‌وانه‌ش دابینكردنی كه‌لوپه‌لی یه‌د‌ه‌كی ئه‌لیكترۆنی دروستكراوی ئه‌مریكا بۆ كۆمپانیایه‌كی پیشه‌سازی په‌یوه‌ندییه‌كانی ئێران كه‌ ناوی له‌ لیستی گه‌مارۆكانی ئه‌مریكا دایه‌. 

ئه‌و كۆمپانیا ئێرانییه ‌به‌و هۆیه‌ پێشتر سزا دراوه‌ كه كه‌‌لوپه‌لی و ته‌كه‌نه‌لۆژیای موشه‌كی له‌ ئێران دروست ده‌كات. 

به‌پێی ئه‌م گه‌مارۆ نوێیانه‌ دارایی و موڵكو ماڵی ئه‌م 10 كه‌سایه‌تییه‌ له‌ ئه‌مریكا بلۆك ده‌كرێت و هیچ كه‌سایه‌تی و كۆمپانیایه‌كی ئه‌مریكیش مافی ئه‌وه‌یان نییه‌ بازرگانیان له‌گه‌ڵ دا بكه‌ن. 

ئه‌م گه‌مارۆیانه‌ دوای ئه‌وه‌ هات كه‌ تره‌مپ له‌ چه‌ند رۆژی رابردوو رایگه‌یاندبوو تا 20ی كانوونی یه‌كه‌می ئه‌مساڵ لافاوێك له‌ گه‌مارۆی نوێ ده‌خاته‌ سه‌ر ئێران. 
 

ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.