Erbil 38°C دووشەممە 07 تشرینی یەکەم 07:27

سیروان بارزانی بۆ کوردستان تی ڤی: له‌ میحوه‌ری گوێڕ و مه‌خموور 10 تیرۆریستی داعش کوژران

سیروان بارزانی
کوردستان TV
100%

سیروان بارزانی، فه‌رمانده‌ی میحوه‌ری گوێڕ و مه‌خموور، له‌ لێدوانێكدا بۆ  كوردستان تی ڤی رایگه‌یاند: له‌ ئاكامی بۆردومانی فڕۆكه‌كانی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعش، له‌ سنووری گوێڕ و مه‌خموور 10 تیرۆریستی داعش كوژران. 

سیروان بارزانی، روونیكرده‌وه‌، ئه‌و چه‌كدارانه‌ی داعش له‌ ناوچه‌كانی نێوان هێزه‌ عێراقییه‌كان و هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان خۆیان حه‌شارداوه‌. 

گوتیشی له‌ دوو رۆژی رابردوودا له‌ لایه‌ن فڕۆكه‌كانی هاوپه‌یمانییه‌وه‌ بۆردومانی چڕی ئه‌و ناوچانه‌ كراوه‌ و ژماره‌یه‌ك تونێل و ئه‌شكه‌وتی خۆحه‌شاردانی ئه‌و چه‌كدارانه‌ خاپوور كراون.

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.