Erbil 38°C دووشەممە 07 تشرینی یەکەم 07:20

بڕیارێک له‌وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده‌وه‌

کوردستان TV
100%

لەنوسراوێكدا كه‌ واژووی د.ئالان حه‌مه‌ سه‌عید وه‌زیری په‌روه‌رده‌ی  هه‌رێمی كوردستانی له‌سه‌ره و هاتووه‌  ئەو فەرمانبەرانەی نەگەڕاونەتەوە لە دەرەوەی وڵات بۆیان دەكرێت بە مۆڵەتی ئاسایی بەپێی مۆڵەتی كۆكراوەیان تا 31-12-2020، بەڵام ئەگەر مۆڵەتی كۆكراوەیان نەبوو بە مۆڵەتی بێ‌ موچە بۆیان هەژمار دەكرێت و دوای ئەوەش ئەگەر نەگەڕانەوە بەپێی بڕیاری پەڕلەمانی كوردستان (فصل) دەكرێن.

 وه‌زیری په‌روه‌رده‌ راشیگه‌یاندووه‌ بۆ درێژكردنەوەی ماوەی مۆڵەتەكانیان، دەبێت فەرمانبەران و مامۆستایان لەڕێگەی فەرمانگەی پەیوەندییەكانی دەرەوە كارەكانیان بكەن.

ده‌شڵێت ئەو مامۆستا و فەرمانبەرانەی بەبێ‌ مۆڵەت چوونە دەرەوەی وڵات و ڕەزامەندییان وەرنەگرتووە، ئەوا بەپێی بڕیاری پەڕلەمان مامەڵەیان لەگەڵ دەكرێت، كە دوای تێپەڕبونی 30 ڕۆژ لە دابڕانیان لەكار و دەوام (فصل) دەكرێن.

1

دارشتنه‌وه‌ى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.