Erbil 38°C دووشەممە 07 تشرینی یەکەم 09:33

ئه‌مڕۆ په‌رله‌مانی عێراق ده‌نگ له‌سه‌ر یاسای پاره‌دارکردنی کورتهێنانی دارایی ده‌دات

کوردستان TV
100%

ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له‌دانیشتنی ژماره‌ 21ی خۆیدا ده‌نگ له‌سه‌ر یاسای پاره‌داركردنی كورتهێنانی دارایی ده‌دات.

خشته‌ی دانیشتی كاره‌كانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق به‌م شێوه‌یه‌ ..

  1. ده‌نگدان له‌سه‌ر له‌سه‌ر یاسای پاره‌داركردنی كورتهێنانی دارایی كه‌ 6 مادده‌یه‌.
  2. ده‌نگدان له‌سه‌ر یاسای كۆلیژی هێزی ئاسمانی.
  3. به‌رده‌وامبوونی گفتوگۆكردنه‌كان له‌سه‌ر یاسای ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و وه‌زاره‌ته‌كان.
  4.  15 خوله‌ك گفتوگۆی گشتی .

شایانی باسه‌ دانیشتنه‌كه‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له‌كاتژمێر 11ی به‌ر له‌نیوه‌ڕۆی ئه‌مرۆ ده‌ست پێده‌كات.

وابڕیاره‌ دوای په‌سندكردنی یاساكه‌ ده‌ست به‌ دابه‌شكردنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران بكرێت .

999

وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.