Erbil 38°C دووشەممە 07 تشرینی یەکەم 09:24

کۆمپانیاکانی وڵاتی یۆنان سەرمایەکانیان لەهەرێمی کوردستان دەخەنەگەڕ

کوردستان TV
100%

وه‌زاره‌تى ئاوه‌دان كردنه‌وه‌ و نیشته‌جێ كردنی هه‌رێمی كوردستان رایده‌گه‌ێنێت لەبواری ئاوەدانکردنەوە کۆمپانیاکانی وڵاتی یۆنان  سەرمایەکانیان لەهەرێمی کوردستان  دەخەنەگەڕ


  وه‌زاره‌تى ئاوه‌دان كردنه‌وه‌ بڵاوی كرده‌وه‌ته‌وه‌ كه‌ دانا عەبدولکەریم وەزیری ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێ کردن پێشوازی کرد لە دکتۆر سەربەست مەحمەد سەرۆکی سەنتەری هێلینی کوردی بۆ ئاوەدانکردنەوەو وەبەرهێنان  و وەفدی یاوەری

رایده‌گه‌یه‌نن كه‌ لەدیدارێکدا باس لە هاتنی کۆمپانیاکانی وڵاتی یۆنان کرا کە لە بواری ئاوەدانکردنەوە  کاردەکەن  بەمەبەستی بەگەڕخستنی  سەرمایەکانیان لەهەرێمی کوردستان 

لەدیدارەکەدا دانا عەبدولکریم وەزیری ئاوەدانکردنەوە ونیشتەجێ کردنی حکومەتی هەرێمی کوردستان کارەکانی وەزارەتی ئاوەدانکردنەوەی  بۆ دووسێکتەر  روونکردەوە  ئەوانیش  بواری  رێگاوبان و دروستکردنی پردو تونێل  وهێلی ئاسنین  بواری دووەمیش  بریتیە لە دروستکردنی یەکەی نیشتەجێ بوون 

له‌راگه‌یاندراوه‌كه‌ى وه‌زاره‌تدا هاتووه‌ كه‌ دواتر سەربەست مەحمەد سەرۆکی سەنتەری هێلینی کوردی بۆئاوەدانکردنەوە ووەبەرهێنان  باسی لە توانای کۆمپانیاکانی  وڵاتی یۆنان کرد  لەبواری ریگاو بان رێگای خێرا  ئاماژەی بۆئەوەش کرد  لەئیستادا  کۆمپانیاکانی وڵاتی یۆنان  ئامادەیان تێدایە  بێن لەهەرێمی کوردستان  لەبواری ئاوەدانکردنەوە  سەرمایەکانیان بخەنەگەڕ

شوان عه‌زیز

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.