Erbil 38°C دووشەممە 07 تشرینی یەکەم 09:28

سزای سێدارەی به‌ندکراوێکی کورد له‌ زیندانی برووجێردی ئێران جێبه‌جێکرا

کوردستان TV
100%


حوکمی سێدارەی هاووڵاتییەکی خەڵکی برووجێرد کە پێشتر بە تۆمەتی کوشتنی ئەنقەست (قەتڵ) ئە حوکمەی بە سەردا سەپابوو، لە بەندیخانەی ناوەندیی ئەو شارە جێبەجێ کرا.

ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو  بڵاوی كرده‌وه‌ كه‌به‌ره‌به‌یانی دوێنێ سێشه‌ممه‌ 10 ى 11 ى 2020 ، حوکمی سێدارەی هاووڵاتییەکی خەڵکی برووجێرد سەر بە پارێزگای لوڕستان لە بەندیخانەی ناوەندیی ئەو شارە جێبەجێ کراوە.

ناسنامەی ئەو بەندکراوە کە لەساڵی ٢٧١٨ (٢٠١٨) دەستبەسەر و بە تۆمەتی قەتڵ حوکمی سێدارەی بە سەردا سەپاوە شاهرۆخ سەفەری ڕاگەیەندراوە.

هه‌نگاو راشیگه‌یاندووه‌ كه‌ هەتا کاتی ئامادە کردنی ئەم هەواڵە، هەواڵی لەسێدارەدانی شاهرۆخ سەفەری لە میدیا حکوومەتی و سەرچاوە فەرمییەکانەوە ڕانەگەیەندراوە.

ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.