Erbil 38°C دووشەممە 07 تشرینی یەکەم 09:32

ڤیدیۆ.. له‌ وه‌رگه‌ڕانی پاسێکی سلێمانی له‌ تورکیا که‌سێک گیانی له‌ده‌ستداوه‌ و ٢٩ی دیکه‌ش برینداربوون

کوردستان TV
100%

نوێكراوه‌ته‌وه‌ ..

له‌ ئاكامی وه‌رگه‌ڕانی پاسێك له‌ ئورفا كه‌ ژماره‌یه‌ك  گه‌شتیاری شاری سلێمانی هه‌ڵگرتبوو، كه‌سێك گیانی له‌ده‌ستداوه‌و ٢٩ی دیكه‌ش برینداربوون .

به‌پێی زانیارییه‌كان ، پاسێك كه‌ هه‌ڵگری تابلۆی عێراق -سلێمانی بووه‌ له‌ ناوچه‌ی ته‌رزی كاتێك به‌ره‌و ئورفا چووه‌ وه‌رگه‌ڕاوه‌.

له‌ رووداوه‌كه‌دا، كه‌سێك گیانی له‌ده‌ستداوه‌و ٢٩ی دیكه‌ش برینداربوون  و دواترله‌لایه‌ن تیمه‌كانی فریاگوزاریی به‌په‌له‌وه‌ برینداره‌كان  گواستراونه‌ته‌وه‌ نه‌خۆشخانه‌.

ئاماژه‌ به‌وه‌یش كراوه‌ كه‌ سه‌رنشینانی پاسه‌كه‌ له‌ شاری سلێمانی-یه‌وه‌ به‌مه‌به‌ستی گه‌شتكردن له‌ رێگادابوون به‌ره‌و شاری سامسون له‌سه‌ر ده‌ریای ره‌ش .

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.