Erbil 38°C دووشەممە 07 تشرینی یەکەم 09:32

سه‌رۆک بارزانى: بە داخێکی زۆرەوە شەوی ڕابردوو پوورزام ساڵح مەحموود بە هۆی نەخۆشییەوە کۆچی دوایی کرد

پرسه‌نامه‌یه‌ك له‌سه‌رۆك بارزانییه‌وه‌
کوردستان TV
100%

سه‌رۆك مه‌سعود بارزانی به‌ هۆی كۆچی دوایی ساڵح مه‌حموود پێشمەرگەی دێرین و خەباتگێڕ و خواناس و مێژووناسی لێهاتوو، كه‌ هاوكات پوورزای سه‌رۆك بارزانییه‌، پرسه‌نامه‌یه‌كی بڵاوكرده‌وه‌:

ده‌قی پرسه‌نامه‌كه‌: 
بەناوی خودای مەزن و دلۆڤان
 بە داخێكی زۆرەوە شەوی ڕابردوو پوورزام ساڵح مەحموود بە هۆی نەخۆشییەوە كۆچی دوایی كردووە. خوالێخۆشبوو ساڵح پێشمەرگەیەكی دێرین و خەباتگێڕ و لە هەمانكاتدا كەسێكی خواناس و مێژووناسێكی لێهاتوو بوو.
تەمەننای شیفا بۆ هەموو نەخۆشەكان دەخوازین و داواكارین خوای گەورە لە مردووی هەموو لایەك خۆش بێ. لەبەر سەلامەتیی خەڵك پرسە دانانرێت.
انا للە و انا الیه راجعون
مسعود بارزانی
11ـی تشرینی دووەمی 2020

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.