Erbil 38°C دووشەممە 07 تشرینی یەکەم 11:25

3 بەندکراوی سیاسی کورد لە بەندیخانەی ئورمیە مانیان لە خواردن گرت

کوردستان TV
100%

سێ بەندکراوی سیاسی کوردی خەڵکی ئورمیە کە لە بەندی لاوانی بەندیخانەی ناوەندیی ئەو شارە بەند کراون، بە نیشانەی ناڕەزایەتی دەبڕین بە ناڕوونی چارەنووسیان دوای یەک ساڵ بەندکران، مانیان لە خواردن گرت.
 
رێكخراوی هه‌نگاو بۆ مافه‌كانی مرۆڤ بڵاوی كرده‌وه‌ كه‌ سێ بەندکراوی سیاسی خەڵکی ئورمیە بە ناوەکانی کەیوان ڕەشۆزادە، کامران قاسمی و ئومید سەعیدی لە ڕۆژی سێشەممەوه‌ 10 ى 11 ى 2020  بە نیشانەی ناڕەزایەتی دەربڕین بە 13 مانگ بەندکران و ناڕوونی چارەنووسیان لە بەندیخانەی ئورمیە و هەروەها جیا نکردنەوەی بەندکراوان بە پێی تۆمەتەکان لە بەندی لاوانی ئەو بەندیخانەیە، مانگرتن لەخواردنی خۆیان ڕاگەیاندووە.

هه‌نگاو راشیگه‌یاندووه‌ كه‌ ئەو سێ هاووڵاتییە ڕۆژی سێشەممە 16 ى ئۆكتۆبه‌ری 2019  لەگەڵ دوو هاووڵاتیی دیکەی خەڵکی ئورمیە بە ناوەکانی عەبدولعەزیز محەمەدپوور و نائیب حاجی پوور لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئورمیە دەستبەسەر و پاش یەک مانگ لێپرسینەوە بۆ بەندیخانەی ناوەندیی ئەو شارە گوازرانەوە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار كه‌به‌هه‌نگاوی راگه‌یاندووه‌   ئەو پێنج هاووڵاتییە لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ حیزبی کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی کوردستانی ئێرانیان خراوەتە پاڵ.

ئەو سێ بەندکراوە پێشترش دوو جار بە نیشانەی ناڕەزایەتی دەربڕین بە ڕاگیرانیان لە بەندی لاوان و دژایەتی داواکاریەکەیان بە مەبەستی گوازرانەوە بۆ بەندی بەندکراوانی سیاسی، مانیان لە خواردن گرتبوو.

جێگای ئاماژەیە کە لەئێستا عەبدولعەزیز محەمەدپوور لە بەندی 3 و نائیب حاجی پوور لە بەندی 1_2ی بەندیخانەی ئورمیە ڕاگیراون.

ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.