له ده‌سته‌كه‌وتێكی مێژوویی‌دا، كۆمپانیای Virgin Hyperloop له تاقیكردنه‌وه‌یه‌ك بۆ دڵنیایی سه‌ره‌كیی ته‌كنه‌لۆجیاكه، یه‌كه‌م گه‌شتی سه‌رنشینی له جیهاندا له‌نێو كه‌پسوولێك كه له‌نێو لووله‌یه‌كی به‌تاڵ هه‌ڵواسراو به سیسته‌می موگناتیسیی ده‌ڕوات به‌سه‌ركه‌وتوویی ئه‌نجام دا. كۆمپانیاكه ئاواته‌خوازه گۆڕانكارییه‌ك له بواری گواستنه‌وه‌ی مرۆڤ و كه‌لوپه‌ل دروست بكات.
كۆمپانیای Virgin Hyperloop له راگه‌یاندراوێكدا گوتی، به‌ڕێوه‌به‌ره جێبه‌جێكاره‌كان له‌نێو كۆمپانیاكه به خێرایی 172 كیلۆمه‌تر له كاتژمێرێكدا گه‌یشتنه شوێنی تاقیكردنه‌وه‌ی سیسته‌می دیفلوپی سه‌ر به كۆمپانیاكه له لاس ڤێگاس له ویلایه‌تی نیڤادا.
سه‌رۆكی كۆمپانیاكه روونی كرده‌وه، "زۆر دڵخۆشم كه به چاوی خۆم ده‌بینم مێژوو له‌پێش چاوم دروست ده‌كرێت".
كۆمپانیاكه كه باره‌گاكه‌ی له لۆس ئه‌نجلۆسه پێی وایه، له داهاتوودا كه‌پسووله هه‌ڵواسراوه‌كه پڕه له سه‌رنشین و كه‌لوپه‌له‌كان له‌ڕێگه‌ی لووله‌ی به‌تاڵه‌وه بگه‌نه خێرایی 966 كیلۆمه‌تر له كاتژمێرێكدا و خێراتریش.
هه‌روه‌ها گه‌شتی سیسته‌می "Hyperloop" له‌نێوان نیویۆرك و واشنتن ته‌نها 30 خوله‌ك ده‌خایه‌نێت. ئه‌مه‌ش دووجار له گه‌شتی فڕۆكه‌وانی و چوارجار له شه‌مه‌نده‌فه‌رێكی له راده‌به‌ده‌ر خێرا زیاتره.
كۆمپانیاكه رایگه‌یاند، كار ده‌كات له‌پێناو به‌ده‌ستهێنانی بڕوانامه‌ی سه‌لامه‌تی له ساڵی 2025 و، پرۆسه‌كانی بازرگانی له ساڵی 2030.
ژێده‌ر- Kurdistan CT
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.