Erbil 38°C دووشەممە 07 تشرینی یەکەم 11:18

شاره‌وانی هه‌ولێر: ئۆتۆمبێلێک کرێکارێکی کرده‌ قوربانی و گیانی له‌ده‌ستدا

کوردستان TV
100%

راگه‌یاندنى شاره‌وانی هه‌ولێر بڵاوی كرده‌وه‌ كه‌ئۆتۆمبێلێك كرێكارێكی كرده‌ قوربانی و گیانی له‌ده‌ستدا

شاره‌وانی هه‌ولێر بڵاوی كرده‌وه‌ كه‌سەرەرای بەردەوامی لە کارکردن و خزمەتکردنی هاوڵاتیان و شاربە پاککردنەوەی زبڵ و خاشاکی ڕۆژانە لە ئەنجامی تیژڕۆیی شۆفێرێک بە ئۆتۆمبێلەکەی کرێکارێکی پاککەرەوەی کردە قوربانی


راگه‌یاندنى شاره‌وانی هه‌ولێر رایده‌گه‌ێنێت كه‌  ئەمڕۆ چوارشەممە 11/11/2020 کرێکارێکی سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر سەر بە بەڕێوەبەرایەتی خزمەتگوزاری و ژینگەپارێزی بەناوی (دارەوان اسماعیل فتاح) لەکاتی ئەرکی خاوێنکردنەوەی شەقامی ۱۰۰مەتری لە ئەنجامی تیژ ڕۆیی شۆفێرێک ئۆتۆمبێل لێیدا و گیانی لەدەستدا

راگه‌یاندنى شاره‌وانی هه‌ولێر ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ش ده‌كات كه‌  کرێکارەکە تەمەنی 28 ساڵە وخێزاندارە و  خاوەنی 3 منداڵە و کرێکاری کۆمپانیای قەدەرە.

راگه‌یاندنى شاره‌وانی هه‌ولێر ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كرده‌وه‌ كه‌ داوا لە سەرجەم شۆفێران دەکەین خێراییان کەمبکەنەوە بەتایبەت لەو شوێنانەی کە هاتووچۆی هاوڵاتیان و کارکردنی کرێکارانی لەسەرە.


دارشتنه‌وه‌ى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.