Erbil 38°C دووشەممە 07 تشرینی یەکەم 11:24

وەزارەتی پێشمەرگە: بەهەموو جۆرێک و بەباشترین شێوە خزمەتی وارسی شەهیدان ده‌که‌ین

راگه‌یاندراوێك له‌وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌وه‌
کوردستان TV
100%


وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌ى هه‌رێمی كوردستان نیگه‌رانی خۆی ده‌رده‌بڕێت له‌و رووداوه‌ نه‌خوازراوه‌ی ئه‌مرۆی به‌رده‌م نه‌خۆشخانه‌ى پێشمه‌رگه‌ له‌شاری هه‌ولێر 


وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌ رایده‌گه‌ێنێت بەڕێزان کەس و کاری سەربەرزی شەهیدان نیگەرانین لەو رووداوە نەخوازراوەی کە ئەمڕۆ ۱۱/۱۱/ ۲۰۲۰ ی بەردەم نەخۆشخانەی پێشمەرگە، لەشاری هەولێر روویدا.

وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌ى هه‌رێمی كوردستان راشیده‌گه‌ێنێت كه‌لەگەڵ رێزو پێزانینمان بۆ رێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی و مرۆییەکان کە هەمیشە هاوکارو یارمەتیدەری باشی وەزارەت و هێزەکانی پێشمەرگەن.

ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ش ده‌كه‌ن كه‌ دیارە، ئەمڕۆش رێکخراوێکی خێرخوازی جیهانی، لەپڕۆژەیەکدا بڕیاریدا بە دابەشکردنی کۆمەڵێک کەل و پەلی وەک هاوکاری پێشکەش بەکەس و کارو وارسی شەهیدانی شەڕی دژ بەداعش. تیایدا جۆر و قەبارەی کەرەستەکان گلەیی و نیگەرانی کەس وکاری سەربەرزی شەهیدانی لێکەوتەوە.

له‌كۆتاییدا وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌ رایده‌گه‌ێنێت كه‌ ئێمە  نیگەرانی ئەو رووداوەین، شەهیدان وکەسوکاری بەڕێزیان شایستەی زۆر لەوە زیاترن و تاجی سەرمانن، بەئەرکی خۆمانی دەزانین، بەهەموو جۆرێک و بەباشترین شێوە خزمەتی وارسی شەهیدان بکەین.

دارشتنه‌وه‌ى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.