Erbil 38°C دووشەممە 07 تشرینی یەکەم 13:22

وەزیری شارەوانی: لەحکومه‌ت نوێنەری هەموو شارەوانییەکانم و دەمانەوێ خزمەتگوزارییەکان بە یەکسانی بگاتە هەموو دەڤەرێک

کوردستان TV
100%

وەزیری شارەوانی بۆ بەرەوپێشچوونی خزمەتگوزارییەكانیان لەگەڵ بەرپرسانی شاری دهۆك كۆ بووەوە

وه‌زاره‌تى شاره‌وانی و گه‌شت و گوزاری هه‌رێمی كوردستان بڵاوی كرده‌وه‌ كه‌ بەیانیی ئەمڕۆ چوارشەممە (11/11/2020) لەگەڵ دەستپێكی دەوام، ساسان عەونی وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار گەیشتە شاری دهۆك و لەلایەن عەلی تەتەر پارێزگاری شارەكە پێشوازی کرا و دواتر لەسەر كۆمەڵی بابەتی پەیوەست بە خزمەتگوزاری، گفتوگۆی چڕیان كرد.
 ساسان عەونی پێی ڕاگەیاندن: "بناغەیەكی سەرەكیی پلانی حكوومەتی هەرێمی كوردستان بۆ گەیاندنی خزمەتگوزاری بە هەموو دەڤەرەكان یەكسانییە و هەرگیز جیاوازییەك لە نێوان شوێنێك بۆ شوێنێكی دیكە ناكەین، ئەگەر هەندێك جیاوازیش لە هەر جومگەیەك دروست بووبێت، بەپێی یاسا و ڕێنمایییەكان چاكی دەكەین.

وه‌زاره‌تی شاره‌وانی ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ش ده‌كات كه‌ لە كۆبوونەوەكەدا  بە وردی جەخت لەسەر هەموو جومگەكانی خزمەتگوزاریی شارەكە كرایەوە و وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزاریش بەڵێنی پێ دان كە هەرچی لە دەسەڵاتی حكوومەتی هەرێمی كوردستانە لە چوارچێوەی یاسا و ڕێنمایییەكان بۆ پێشكەشكردنی خزمەتگوزاریی شایستە بە هاووڵاتییانی خۆشەویستی شاری دهۆك كەمتەرخەمیی ناكەن.

ساسان عەونی ڕاشی گەیاندووه‌ ، گەڕانەوەی 15%ی داهاتی شارەوانییەكان لە ماوەیەكی نزیكدا دەكەوێتە جێبەجێكردنەوە، ئەمەیش وا دەكات شارەوانییەكان لە پێشكەشكردنی خزمەتگوازرییەكانیان، دەستیان كراوەتر بێت.


دارشتنه‌وه‌ى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.