Erbil 38°C دووشەممە 07 تشرینی یەکەم 13:24

حکومه‌تی عێراق له‌ ناردنی 320 ملیار دینار بۆ هه‌رێم به‌رده‌وام ده‌بێت

کوردستان TV
#7
100%

گوتەبێژی سەرۆکوەزیرانی عێراق رایگه‌یاند: تاوەکو ئێستا حکومەتی عێراق و حكوومه‌تی هەرێمی کوردستان پابەندی ئەو رێککەوتنەکەن کە بۆ قۆناخێک لەنێوانیاندا کراوە.

ئەحمەد مەلا تەڵاڵ گوتەبێژی سەرۆکوەزیرانی عێراق، له‌ کۆنفرانسی رۆژنامەڤانیی هەفتانەی خۆی، لە وەڵامی پرسیارێکدا سەبارەت بە رێککەوتنی هەولێر و بەغدا و ناردنی سێسه‌د و بیست ملیار دیناری مانگانە بۆ هەرێمی کوردستان، رایگه‌یاند: تاوەکو ئێستا حکومەتی عێراق و حكوومه‌تی هەرێمی کوردستان پابەندی ئەو رێککەوتنەکەن کە بۆ قۆناخێک لەنێوانیاندا کراوەو ماوەکەی سێ مانگە سەبارەت بە دابینکردنی بەشێک لە مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان لەبەرامبەر پابەندبوونی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە بەشی نەوتی و رادەستکردنی سه‌دا په‌نجای داهاتی گومرگەکان.

گوتەبێژی سەرۆکوەزیرانی عێراق جەختدەکاتەوە ئەو رێککەوتنە بەردەوامە و کاری پێدەکرێت تاوەکو پرۆژەیاسای بودجەی دووهه‌زار و بیست و یه‌ك پەسەند دەکرێت، جگە لەمە هیچ شتێکی دیکە نییە.

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.