Erbil 38°C شەممە 21 ئەیلوول 17:37

ته‌ندروستی عێراق ئاماری 24 کاتژمێری رابردووی کۆرۆناى بڵاوکرده‌وه‌

کوردستان TV
100%

وەزارەتی تەندروستی عێراق ئاماری 24 کاتژمێری رابردووی تایبه‌ت به‌ كۆرۆنای بڵاوكرده‌وه‌ رایگه‌یاند: 50 تووشبوو گیانیان لەدەستدا، 3198 كه‌سی دیكه‌ تووشی ڤایرۆسه‌كه‌ بوون، 1992 تووشبووش چاكبوونه‌وه‌.

ئه‌مڕۆ چوار شه‌ممه‌  2020/11/11 وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند: له‌ماوه‌ی 24 كاتژمێری رابردوودا 50 تووشبووی دیكه‌ی كۆرۆنا له‌سه‌رانسه‌ری وڵات گیانیان له‌ده‌ستداوه‌ و 3198 تووشبووی دیكه‌ی كۆرۆنا تۆماركراون.

وه‌زاره‌ته‌كه‌ روونیشیكردووه‌ته‌وه‌ له‌ماوه‌ی شه‌ووڕۆژی رابردوودا‌ 1992 تووشبووی دیكه‌ كۆرۆنا له‌ عێراق چاكبوونه‌ته‌وه‌، رێژه‌ی چاكبوونه‌وه‌ گه‌یشتۆته‌ (%85.9).

384 تووشبووی كۆرۆنا له‌ عێراق له‌ژێر چاودێری چڕی پزیشكیدان.

وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق ئاشكراشیكردووه‌ كۆی گشتی مردووان به‌ كۆرۆنا گه‌یشتووه‌ته‌ 11482 كه‌س و كۆی گشتی تووشبووان له‌ وڵات گه‌یشته‌ 508508.

 

 

كوردستان TV

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.